بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زیادبونی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە…
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییانی سنووری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە لەوەی حاڵەتەکانی سکچون و ڕشانەوە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومانی بڵاوبونەوەی کۆلێرای لێ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند؛ سەرجەم تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەئیستادا پشکنین و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان دەکەن،
داوا لە هاووڵاتییان بەڕێز دەکەین لەئیستادا خۆیان بەدوور بگرن لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی لە سەرچاوەکەی دڵنیا نین و تەنها ئەو ئاوەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابین دەکرێت وە ئاوی بتڵ کراوەکان کە لە ژێرچاودێری تیمەکانی تەندروستیدا کاردەکەن بەکاربهێنن.
هاوکات تەندرستی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی هەموو جۆرە سەوزەیەک و ماستاو لە چێشتخانە و خواردنگەکان و شوێنەگشتییەکان تەنیا ڕێگە دەدرێت بە بەکەرهێنانی ماستاوی لەقتوونراو.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی دوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی ڕێنمایە خۆپارێزیەکان بن و دڵنیان دەکەینەوە لەوەی هەموو ئامادەکارییەکی تەواوی کردووە بۆ هەر ئەگەرێك لەزیادبوونی حاڵەتەکان .