بنەماڵەی هاوکار جاف پەیامێکی ئاگرین ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی دەکەن

بنەماڵەی هاوکار جاف پەیامێکی ئاگرین ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی و وەهاب هەڵەبجەیی دەکەن
محەمەد جاف، برای هاوکار جاف بە (بازمیدیا)ی راگەیاند؛ ئێمە وەک بنەماڵەی هاوکار جاف جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، کە سەرانی دەباشان نابێت بە ئیسراحەت لە جێگاکانی خۆیان دابنیشن، لە رۆژانی داهاتوو کارێک دەکەین لە هیچ وڵاتێک جێگایان نەبێتەوە. دەبێت هەموو ئەو تیرۆرستانە دەستگیر بکرێن.
براکەی هاوکار جاف دەڵێ؛ ئەو کارە تیرۆرستییەی لەگەڵ بنەماڵەکەی ئێمە و بنەماڵەی دکتۆر کاروان عەلی شامار و بنەماڵەی موراد کانی کوردەیی کردیان، دەبێت کارێک بکەین کوردستانیان لێ تاڵ بکەین.
هاوکات گوتیشی؛ لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆمکاری عەرەبی داوا لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، بۆ دەستگیرکردنی ئەو تیرۆرستانە، دواتریش بەڵێن بە شەهید هاوکات و شەهیدانی راستەقینەی یەکێتی دەدەین، دەبێت بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی ناشەرعی یەکێتی کە دەستی رەشی لە تیرۆرکردنی ئەم کەسانە هەبووە کە ناومان هێنان، دەبێت سزا بدرێت، بەڵام بافڵ لەبەر ئەوەی مواتنێکی بەریتانییە دەبێت لەو وڵاتە سکاڵای لەسەر تۆمار دەکەین تا قۆڵبەست بکرێت.
محەمەد جاف بۆ (بازمیدیا) رایگەیاند؛ ئەوانەی لە دەباشانن نە حکومەتن نە حزبن، بەڵکو کۆمەڵە مافیایەکەن ئەو ناوچەیان داگیر کردووە، کاری تیرۆرستی دەکەن، لە چەند رۆژی رابردووش گوتمان ئەو تاهۆ رەشەی سەر بە وەهاب هەڵەبجەییە و بە ئەمری بافڵ کاروان عەلی شاماری تیرۆر کردووە، ئەوەش راستیەکە کە دەیانەوێ پەردە پۆشی بکەن.
ئەوەشی خستە روو کە وەک بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف کۆلمان نەداوە و دانانیشین تا یەک تیرۆرست لەنيو کوردستان بە ئازادی بیەوێ بسوڕیتەوە، دووپاتی دەکەینەوە بۆ بافڵ و سەرانی دەباشان لە رۆژانی داهاتوو پەیامی جەرگ بڕترمان بۆتان دەبێت