بێرنارد هێنری لێڤی : باوڕێکی قوڵم بە داهاتووی هەرێمی کوردستان هەیە.

بێرنارد هێنری لێڤی :
“هەرێمی كوردستان لەبواری غازدا دەبێتە فریادڕەسی ئەوروپا”

بێرنارد هێنری لێڤی فەیلەسووفێكی فڕەنسایە و دەڵێت : هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری كێشەی وزەی ئەوروپا فریادڕەسە و پێویستە حكومەتی كوردستان ئەوە بیری ئەوروپا بهێنێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/١٠/٨ بێرنارد هێنری لێڤی فەیلەسووف و نووسەری فڕەنسی، لە کاتی بەشداریكردنی لە دیداری پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە هەولێر گوتی، بەدرێژایی مێژوو كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خراونەتە ئەستۆی كورد و بەسەر كورددا هێنراونەتەوە، ئەمەش چارەنووسێكی تاریكی بۆ هەرێمی كوردستان دروست كردووە.

هێنری لێڤی زیاتر گوتی : ئێران هیچ بیانوویەكی نییە بۆ هێرشكردنە سەر هەرێمی كوردستان، چونكە من خۆم سەردانی ناوچەكانی تۆپباران و مووشەكبارانم كردووە و دەزانم كە ئەو هێزانەی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستانەوە هاتوون، هیچ زیانێكیان نییە و چەكدار نین.

ئەو فەیلەسوفە باسی لەوەش كرد كە حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێویستە ئەوە بە بیری ئەوروپا بهێنێتەوە كە ئەوان دەتوانن لە بواری وزەدا ببنە فریادڕەسی ئەوروپا و تاكە فریادڕەس بن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button