کوردێک لە زانکۆی سکۆتەلەندا پلەی نایابی بەدەست هێنا
کوڕە کوردێک بە ناوی (کیان محەمەد ساڵح) لە (زانکۆی ئابەردین)ی وڵاتی سکۆتەلەندا لە بەشی ئەندازیاریی کیمیا پلەی نایابی بەدەست هێنا و لە مەراسیمێکدا لە ۲۸ی حوزەیرانی ۲٠۲۳ لە زانکۆی ناوبراو ڕێزی لێگیرا و خەڵات کرا.
شایانی باسە کیان محەمەد ساڵح بە جلی کوردی لە مەراسیمەکەدا ئامادە بوو و ئاڵای کوردستانیشی هەڵگرتبوو.