مەسرور بارزانی لەگەڵ فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی ئوردن و شاندێکی یاوەری کۆبووەوە

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردنی دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 2023/6/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە بەڕێز فیراس ئەلهەواری وەزیری تەندروستی شانشینی هاشمیی ئوردنی و شاندێکی یاوەری کرد .

لە کۆبوونەوەکەدا وەزیری تەندروستی ئوردن ، سڵاوو ڕێزی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلای دووەمی شای ئوردنی گەیاندە سەرۆکی حکومەت و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هەموو هاریکاری و هەمانگییەکی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردن دا و سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ هاریکاریی و پشتیوانیی بەردوامیی ئوردن و بەتایبەتی خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلا لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.

تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکان، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بواری تەندروستی و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی شانشینی ئوردن بوو لەو بوارەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button