یه‌كێتی ئه‌مجارەیان دەستی خۆی ته‌واو كه‌شف كرد
شوان زراری:
كێ هه‌یه ئه‌مرۆ به هه‌واڵی تۆماركردنی سكاڵا له دادگای باڵای فیدراڵی له لایه‌ن یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به سه‌رسورمانی و چاوی زەقه‌وە تێر پێنه‌كه‌نیبێت. كێ هه‌یه ئه‌مرۆ به‌م هه‌واڵه ناخی یه‌كێتی و سه‌یروسه‌مه‌رەكانی یه‌كێتی و دوو فاقی یه‌كێتی و فۆبیا‌و ترسی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردن بۆ دەرنه‌كه‌وتبێت.
ئاخر بووە تۆ سكاڵا له سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانێك تۆمار بكه‌ی كه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی خۆت بێت؟ بووە سكاڵا له سه‌ر چه‌ند برگه‌و ماددەی یاسایه‌ك تۆمار بكه‌ی كه پێنج خولی په‌رله‌مانت پێ ئه‌نجامدابێت و خۆت روكن و لایه‌نێكی سه‌رەكی دارشتن و ته‌شریع كردنی ئه‌و یاسایه بیت و وەك شانازی و ده‌سكه‌وتی گه‌ورە سه‌یرت كردبێت؟ دواتر بۆچی سكاڵا تۆمار دەكه‌ی؟ ئه‌ی ئێوە پرۆژەی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانتان پێشكه‌شی په‌رله‌مان نه‌كردووە؟ ئه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی كه زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێك دەهێنن گفتوگۆ و دانوستانتان نه‌كرد له بارەی ئه‌م خاڵانه‌ی كه ئه‌مرۆ وەك سكاڵا پێشكه‌شی دادگای فیدراڵیتان كردووە؟ ئه‌ی پارتی سه‌رەرای تێبینی و راو بۆچونی جیاواز له پێناوی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆی، مساوەمه‌ی له بۆچونه‌كانی خۆی نه‌كرد و پێشنیار و راو بۆچونه‌كانی ئێوەی قبوڵ نه‌كرد؟ ئه‌ی ئه‌مه بۆ چه‌ندەمین جارە پارتی پێتان ناڵێت فه‌رمون با دانیشتنی په‌رله‌مان رابگه‌یه‌نین و پرۆژەكه‌ی ئێوە له مه‌ر هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بخه‌ینه ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی په‌رله‌مان و له پێناو زوو تێپه‌ربوونیش خاسیه‌تی به په‌له‌ی پێ بدەین؟
ئه‌وە ئێوەن له رێگای دەسه‌ڵاتی راگه‌یاندنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان كه په‌یرەوی ناوخۆی په‌رله‌مان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی داوە، له ترسی لادانی به‌ربه‌سته‌كانی به‌ردەم هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان په‌ك دەخه‌ن.
ئێوە هه‌ڵه نین كه سكاڵاتان له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان تۆمار كردووە، به‌ڵام له ناوەرۆك و مه‌به‌ستی سكاڵاكه هه‌ڵه‌ن، دەبوایه مه‌به‌ستی سكاڵاكه‌تان له سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌ر ئه‌وە بوایه چونكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان دەسه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كارهێناوە بۆ په‌كخستنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی، چونكه سه‌رۆكی په‌رله‌مان له به‌رژەوەندی هێزێكی سیاسی دژی به‌رژەوەندی وڵات وەستاوە.
ئێوە دەتانه‌وێ خۆڵ بكه‌نه چاوی كێ؟ ئێوە دەتانه‌وێ كێ به‌م یاریه هه‌زەلیه‌تان باوەر بكات؟
هیچ خۆتان سه‌غڵه‌ت مه‌كه‌ن، به‌م هه‌واڵه سه‌یرو سه‌مه‌رەتان ئه‌وەی تاكو ئێستا لێتان تێنه‌گه‌یشتووە لێتان تێگه‌یشت و دەستی خۆتان به ته‌واوی بۆ هه‌موو لایه‌ك له دۆست و دوژمنان كه‌شف كرد.
ئاخر مناڵ‌یش دەزانێت لایه‌نێك له دژی یاسایه‌ك سكاڵا تۆمار دەكات كه خۆی به‌شێك نه‌بوو بێت له ئامادەكردن و ته‌شریع كردنی ئه‌و یاسایه، وە دواتر سكاڵا له‌دادگای فیدراڵی ئه‌و كاته تۆمار دەكرێت كه یاساكه به گشتی یان ماددەو برگه‌یه‌كی هاودژ بێت له‌گه‌ڵ برگه‌و ماددەكانی دەستوری وڵات، ئه‌رێ پێمان ناڵێن كامه برگه‌و مادده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دژ به برگه‌و ماددەیه‌كی دەستوری هه‌میشه‌یی عێراقه؟
دادگای باڵای فیدراڵی چه‌ندین جار ئه‌و داوایه‌ی دواخست كه له به‌رامبه‌ر یاسای به‌ردەوام بوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پێشكه‌شی كرابوو، دەكرا ئه‌م دواخستنانه ئیستغلال بكرێن و له‌م ماوەیه‌دا هه‌وڵی جدی و كردەیی بدرایه بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌ردەم هه‌ڵبژاردن و دەستكردن به ئامادەكاریه‌كانی هه‌ڵبژاردن (دوور نیه نیه‌تی دادگاكه‌ش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌بووبێت)، له‌و حاله‌ته‌دا رەنگه ئه‌م هه‌وڵه جدی و كردەییانه كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بووایه له سه‌ر بریارەكه‌ی دادگای فیدراڵی.
بۆیه ئێوە بوون نه‌تان هێشت سود له‌و كاتانه وەربگرین و هه‌وڵه جدیه‌كانمان دەست پێبكه‌ین، ئێوە بوون یاریتان به كات ئه‌كرد و هه‌ر رۆژەو داواكاری و مه‌رجێكتان بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وەی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسارانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان زیاد ئه‌كرد.
مناڵێكیش ئه‌زانێت ئێوە دوای ئه‌و ئینشیقاق و لێكترازانه‌ی ناو حیزبه‌كه‌تان و دوای ئه‌و په‌رته‌وازەییه‌ی ناو سه‌ركردایه‌تیتان و دوای ئه‌و ته‌صفیه جه‌سه‌دی و تیرۆرەی كادیرانی خۆتان، متمانه‌و باوەری جه‌ماوەری خۆتان له دەستداوە، مه‌گه‌ر ته‌زویر فریاتان كه‌وێت ئه‌گه‌ر نا ناتوانن ببنه‌وە ئه‌و هێزە كاریگه‌رە له گۆرەپانی سیاسی كوردستاندا. بۆیه به هه‌موو شێوەیه‌ك دژی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنن، ئه‌م هه‌وڵه‌شتان له به‌غدا ته‌نها بۆ ئه‌وەیه دادگای باڵای فیدراڵی جارێكی تر دانیشتنی بریاردان له سه‌ر دەستوری بوون و نه‌بوونی یاسای به‌ردەوام بوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان بۆ كاتێكی تر دوا بخات و ئێوەش به‌ردەوام بن له سه‌ر موماته‌ڵه كردن و ته‌گه‌رە خستنه به‌ردەم هه‌وڵه‌كانی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆ ئه‌وەی یاری به كات بكه‌ن و هاوكاری هێزە نیشتیمانیه‌كان نه‌بن بۆ لابردنی به‌ربه‌سته‌كانی به‌ردەم هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا….