وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێنمایی نوێ لەبارەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەردەکات.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە تێیدا هاتووە “هەمواری یەکەمی رێنمایی مەرجەکانی سەلامەتی و تۆمارکردنی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلی هاوردەکراو ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١ پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٠٩ و دوابەدوای رێنمایی ژمارە (٧)ی ساڵی ٢٠٢١ و ئاماژە بە کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و لە پارێزگاکانی ( هەولێر، سلێمانی، دهۆک) بڕیارماندا بە دەرچوواندنی ئەم رێنماییە:
ماددەی یەکەم:
یەکەم هەموارکردنەوەی بڕگەی یەکەم لە ماددەی (٧) لە رێنمایی سەرەوە و بەمشێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:
ئۆتۆمبێلی بەکارهاتوو دەبێت ئەم کەموکوڕیانەی نەبێت.
١- ژێر ئاوکەوتوو، سووتا و بڕاوە نەبێت.
٢- شاسی بڕاوە نەبێت.
٣- توکمەی دەرگا یان بانی بڕاوە نەبێت.
٤- گشت ئێرباگەکانی پێش تۆمارکردن کاربکات.
لە ماددەی دووەم و سێیەمی رێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، چەند مەرجێکی دیکەی خستووەتەڕوو.