دانا عەبدول: هەتا خەڵکی سلێمانی بێ هەڵوێست و بێ دەنگ بن ئـەمـە دۆخمان دەبێ و باشتر نابێت

دانا عەبدول بە بازمیدیای ڕاگەیاند : بەبۆنەی دابەشبوونی جوگرافی سیاسی لە هەرێمی کوردستان کە دابەش بووەبەسەر دوو زۆن زۆنی سەوز و زەرد ، ئەوە کە معانات هەیە لە هەموو کوردستاندا بەس ئەوەی کە معاناتی زیاترە لە هەرێمی کوردستاندا لە زۆنی سەوز معانات زۆر زیاترە لە زۆرنی زەرد ، بەبۆنەی ناکاملی و نا کارایی کارەکتەرە سیاسییەکان کە لێرە حکومڕانی دەکەن ، بەرپرسانی یەکەم لەم سنوورە لە ئاستی پێویست نین و ئەزموونی حکومڕانیان نیە.

دانا گوتی : ئەو دۆخەی کە ئێستا هەیە لە ڕاستی دا ئەو دۆخە ، دۆخێکی نەحوازراوە کە حکومڕانانی ئەو سنوورە بە ئسلوبی خۆیان وامان پێ دەڵێن  کە خۆیان بە کاتی دەزانن و خۆیان بە خاوەنی ئەو بەشەی هەرێم نازانن ، بۆیە بە هەموو جۆرێک هەوڵی داڕووخانی دەدەن وە کەمتەرخەمن لە خزمەتکردنی و لە هەوڵدان بۆ بەرەوپێشچوونی ئەو سنوورە ، وە ئەوەشی کە هەیە تێکی دەدەن، بەداخەوە ڕۆژ بە ڕۆژ دەڵێین خۆجگەمان بە بە دوێنێ نەک ساڵ بە ساڵ خۆجگەمان بە پار ، ئەمە دۆخی سنووری زۆنی سەوزە کە لە ئەنجامی ناکارایی و نادڵسۆزی ئەوانەی کە حکومڕانی دەکەن لەم سنوورە دۆخی ئەمە بەم جۆرە لێهاتووە ، کەوا زۆر لە دۆخی زەرد و لە هەموو ناوچەکانی عێراقیش ئەم بەشەی خاکی هەرێمی کوردستان کە بەشێکە لە عێراق ، ئەم بەشەی لە هەموو شوێنەکان معاناتی زیاترە کە خەڵکەکەی لە ناڕحەتی زیاتر دایە.

ئەو گوتیشی : حزب لەم زۆنە دەستی خستووەتە هەموو جومگەیەکی ژیان. لە ئێستادا حزبیش مەشرور کراوە تەنها شەخسێک دەستی وەرداوەتە هەموو بابەتەکان بەڵکو حزبیشی خستووەتە ژێر پێڵاوەکانی خۆی ، دامودەزگا حکومی و یاسایەکانی خستووەتە ژێر پێیەکانی خۆی ، تەنها و تەنها ئەم سنوورە بە میزاجی کەسێک دەڕوا بەڕێوە ، وە ئامیر و ناهی تەنها یەک کەسە لەم سنوورە کە ئەمە خراپترین جۆری دیکتاتۆریەتە لە هەموو سەر زەویدا.

دەڵێت : وەزعی سلێمانی ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو خراپتر دەڕوا و بەرەو داڕووخانێکی هەمەلایەنە دەڕوا دڵنیاین ئاسۆیەک نیە تا ئێستا لێمانەوە دیار بێت ئیلا ڕێککەوتنێکی کۆنکرێتی نێوان لایەنە سیاسییەکان بکرێت و میساقێکی شەرەف لە نێوان پەیڕو بکرێت کە کەس جیاوازی لە نێوان زۆنەکان نەکرێ وە ئەوەیشی لە زۆنێکدایە کەمتەرخەمی نەکات لەبەرامبەر هاووڵاتییان و خەمی گشتی کە بەداخەوە چاوەڕێ ناکرێ لەوانەی ئێستا حکومڕانن بۆیە زۆر ڕەشبینم بە داهاتوو لە سبەینێوە و لە ئەمڕۆ بەدوا وە ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەڕوا بەرەو چاکتر ناڕوا ئەوەی ئێمە سەیری دەکەین لە داهاتوویەکی نزیکدا تەسەوڕناکرێ ئەم سنوورە بەرەو دۆخی باشتر بڕوا.

دەشڵێت: داهاتی سلێمانی شەخس دەیبات ، شەخسەکانیش دیارن کێن بنەماڵەیەکی تایبەت لەناو بنەماڵەش چەند کەسێکی تایبەت لەناو چەند کەسێکیش لەسەرووی هەموویانەوە کەسێک دەیبات . وەک گوتمان ئامیر و ناهی ئەوەل و ئاخیرە و خۆی حاکمی موتڵەقی سنوورەکەیە ، داهات و غیری داهاتیش لە ژێر فەرمانی ئەودایە .

لەبارەی بەبابەتی سیاسی و داراییش گوتی : بابەتی دارایی و سیاسی و تەنانەت کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی هەمووی کەوتۆتە دەست ئەمانەوە ، ئەم وڵاتەیان وێران کردووە ، بەڕای من ئەگەر سلێمانی ئاوا دەستەمۆ بێ کە قەت وەک ئێستا دەستەمۆ نەکراوە، هەرگیز دۆخی ئەم سنوورە باشتر نابێ ،سلێمانی چەقی گۆڕانکاریەکەیە ، دەبێ خەڵکی سلێمانی گۆڕانکاری بکات ،وە ئەو شارەی ناسراوەبە شاری ڕۆشنبیری وە شاری هەڵمەت و قوربانی ئەم دەستەمۆی و بێ دەنگیە هی ئەوەیە کە هەموومان باجەکەی دەدەین.

هەروەها دەڵێت ، هەتا خەڵکی سلێمانی بێ هەڵوێست بن هەتا بێ دەنگ بن وەک ئێستا کە تێدا دەژین بەداخەوە پێچەوانی پایتەختی ڕۆشنبیری و شاری هەڵمەت و قوربانیی ئەمە دۆخمان دەبێ و باشتر ناڕوا، بەڵام ئەگەر خەڵکی سلێمانی ئەوا هەموو گۆڕانکارییەک ڕوودەدات