ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندرا

ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت، لە پاش نیوەڕۆ پێشبینى هاتنى شەپۆلى بارانبارین  دەکرێت بۆ سەر ناوچەکەمان بە گشتى، کاریگەرى پاڵە پەستۆیەک لەسەر عیراق ڕوو لە ناوچەکەمان  دەکات، بارانبارین لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان دەبارێت، هەندێک جار هەورە تریشقە و لێزمە بارانى کورتخایەن دروست دەبێت، بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان و کەرکووک و ناوچە شاخاوییەکانى ڕۆژهەڵاتى هەرێم ئەگەرى بارانبارینى زیاترە. لەگەڵ زیادبوونى خێراى با بۆ سەرووى ٢٠کم لە کاتژمێرێکدا .

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە بە (١–٢) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژى پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاندووە، ئاسمان هەورى دەبێت، بارانبارین لەکاتى جیا جیا بەشێوەی بارانى مامناوەند دەبارێت، لەگەڵ باران هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ لێزمە باران لە هەندێک کاتى  جیا، لە شەودا کاریگەرى شەپۆلى بارانبارین کۆتایى دێت لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان و ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمایپێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  ٢١ پلەى سیلیزى
سلێمانی: ٢٠ پلەى سیلیزى
دهۆک: ١٩ پلەى سیلیزى
کەرکوک: ٢٢ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: ٢٠ پلەى سیلیزى
زاخۆ:   ١٩ پلەى سیلیزى
سۆران:  ١٨  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  ٢٤ پلەى سیلیزى