باران بارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە

باران بارین و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كەشناسی رایگه‌یاند: لە ئەنجامی کاریگەری ھاتنی نزمە پاڵەپەستۆیەکی نوێی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر تەواوی ناوچەکانی هه‌رێمی كوردستان، سبەی یەکشەممە ٢٠٢٣/٣/١٩، لە کاتەکانی بەیانییەوە، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو، لەگەڵ ناجێگیریی کەشوھەوای ناوچەکە، بە زیادبوونی خێرایی با.

ئەو شارەزای کەشناسە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووە، ناوبەناو ھەورە بروسكه‌ و تاوەبارانی بەخوڕ لە ناوچەی جیاجیادا ده‌س پێ ده‌كات، لەگەڵ بارینی تەرزە و لەھەندێ کات و ناوچەدا بەتایبەتیش لەکاتەکانی نێوان نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئاستی بارانبارین و چاڵاکبوونی ھەورە بروسکە زیاتر ئەبێت، لە کاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەری کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرماش بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە نزمدەبنەوە.

ئه‌و كه‌شناسه‌ ئاشكراشی كردووه‌، كه‌ دووسبەی دووشەمە ٢٠٢٣/٣/٢٠، لە ھەندێك کاتەکانی دوای نیوەڕۆ بەدواوە تاوه‌كو کاته‌كانی شەو، تاوەباران و ھەورە بروسکە لە ناوچە جیاجیاکاندا دەستپێدەکاتەوە، بەڵام بەراورد بە سبەی کاریگەریی کەمتر ئەبێت ماوەی تاوەبارانەکان کورت خایه‌ن ئەبێت