ئەم کارەی یەکێتی خۆی لەخۆیدا کارێکی تیرۆرستی و تاوانکارییە

لێرەش دەستتان كەشف بوو!

دڵشاد جەلال کامل:

شەونخونی هێزەكانی دژەتیرۆری كوردستان جێگای ڕێزو پێزانینە كە توانیان تاقمێكی تیرۆرستی لە هەولێر دەستگیربكەن پێش ئەوەی كردەوەی تیرۆرستی ئەنجامبدەن كەسەربە ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون و بەیعەتیان بەو ڕێخراوە دابوو

ئەوەی جێگای ئەسەف و داخە یەكێتی وەک كاری هەمیشەی خۆی بۆ پەردەپۆشكردن كەیسی تیرۆركردنی هاوكار جاف و بەلاڕێبردنی ڕاستیەكان و هەڵخەلەتاندنی ڕای گشتیی و درێژپێدانی دزی و كارە نابەجێیەكانی خۆی هەرچی میدیاو ڕاگەیاندنە خستووتە گەڕ بۆ بەرائەتی ئەو تاقمە تیرۆرستییە و بێ تاوانبوونیان و پاڵپشتیكردنیان بۆ بەرژەوەندی ئەو تاقمە ، ئەم كارە یەكێتی خۆی لەخۆیدا كارێكی تیرۆرستی و تاوانكارییە چونكە ئەم تاقمە بەیعەتیان بە داعش دابوو كە بچنە ڕێزەكانیان بەڵام پێش چوونیان كاری تیرۆرستی لە هەولێر ئەنجامبدەن

یەكێتیش هەموو هەوڵێكیدا ئەستۆپاكی ئەم تاقمە تیرۆرستییە بە سیاسی بكات بەڵام خۆشبەختانە لە ڕاگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری كوردستان هەموو شتێكی ئاشكراكردووە و شكستی بە پیلانی یەكێتی هێنا، یەكێتی دەست بۆ هەموو شتێک دەبات بۆ ئەوەی خەڵک مەشغوڵ بكات و خۆیش خەریكی دزی و كاری قیزەوەنەكانی بێت

خوانەخواستە ئەگەر ئەم تاقمە تیرۆرستییە داعشە لە هەولێر كاری تەقینەوەی ئەنجامدابا یەكێتیش شەریكی كارەكەبوو وەک چۆن كاری تیرۆركردنی هاوكار جافیان ئەنجامدا

لێرە بڕیاری دادگا بڕیاری موتڵەق و یەكلاكەرەوەی كەیسەكانەو تاوانباران لە ڕێی دادگاو یاساوە بەسزای عادیلانەی خۆی دەگەن و شێت و خائین و دانترییەكان ناتوانن بڕیار لەسەر كەیسەكان بدەن