مێسی گۆڵی ژمارە ٧٠٠ـی لەگەڵ یانە تۆمار دەكات

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەفسانەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی كۆی ژمارەی گۆڵەكانی لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ كردووە گەیاندە ٧٠٠ گۆڵ.

شەوی رابردوو مارسیلیا لە یاریگای ڤیلۆدرۆمی تایبەت بە خۆی لە كلاسیكۆی فەڕەنسادا میوانداری پاریس سان جێرمانی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانەی یارییەكانی هەفتەی بیست و پێنجەمی خولی فەڕەنسیدا.

گۆڵەكانی پاریس لەلایەن كیلیان ئێمباپێ دوو گۆڵ و لیۆنێل مێسی گۆڵێك تۆامار كران.

بە تۆماركردنی ئەو گۆڵەش لیۆ كۆی گۆڵەكانی لەگەڵ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان بۆ ٧٠٠ گۆڵ بەرزكردەوە.

ئەفسانەكەی پێشووی بلاوگرانا بە درێسی بارسێلۆناوە ٦٧٢ گۆڵی تۆمار كردووە و ٢٨ گۆڵیشی بۆ پاریس سان جێرمان كردووە.

مێسی بە ئەنجامدانی ٨٤٠ یاری لەگەڵ هەردوو یانەكەی كە یاری بۆ كردووە توانیویەتی بگاتە ئەو ژمارە گۆڵە.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *