بەشی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ٤٨ کاتژمێری داهاتوو ڕاگەیاند.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان، لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (١ تا ٢
) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی ڕۆژی پێشوو.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە باکووری خۆرهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.