سەرۆک بارزانی بە بینینەوەی چ ڤیدیۆیەکی خۆی دڵخۆش دەبێت؟

سەرۆک بارزانی بە بینینەوەی چ ڤیدیۆیەکی خۆی دڵخۆش دەبێت؟

لە لاپەڕە 70ی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد بەرگی پێنجەم سەرۆک مەسعود بارزانی باسی وتارە مێژووییەکەی دەکات کە لە 22ی ئاداری 1991 لە شاری کۆیە پيشکەشی جەماوەری کۆیەی کرد.

لەم بارەیەوە سەرۆک بارزانی نووسیویەتی؛
ڕۆژی 22ی ئاداری 1991، سەردانی شاری کۆیەم کرد. لە شارەکەدا جەماوەر پێشوازییەکی بێوێنە و گەرمیان لێ کردین، ژمارەیەکی زۆری خەڵک ئامادە بوو کە وتارێکم پێشکەشی جەماوەری کۆیە کرد و لە وتارەکەدا ڕامگەیاند کە قۆناغی شەرعییەتی شۆڕشگێڕی کۆتایی هات و پێویستە بەرەو شەرعیەتی یاسایی هەنگاو بنێین، پێویستە هەڵبژاردن بکرێت و جەماوەری کوردستان و گەلی کورد بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات.

هەر کاتێک لە تەلەڤزیۆنەکانەوە سەیری ڤیدیۆی وتارەکەم دەکەم و گوێم لە وتارەکەم دەبێتەوە کە لەو باروودۆخەدا باسی هەڵبژاردن و سەروەری و شەرعیەتی یاسام کرد، ئەم بابەتە لەم بارودۆخەدا کەس بیری لێ نەدەکردەوە، بۆیە هەر کات کە دەیبینمەوە، هەستێکی خۆشم بۆ دروست دەبێت.

#bazmedia #بازمیدیا

بازمیدیا لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/baz.krd
بازمیدیا لە تێلیگرام:
https://t.me/bazkrd
بازمیدیا لە سناپ:
https://www.snapchat.com/add/baz.krd
بازمیدیا لە یوتیوب:
https://youtube.com/c/Bazkrd

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button