ئێنریکێ پاڵێوراوە بۆ راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی

لویس ئێنریکێ، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی بارسێلۆنا، پاڵێوراوە بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەی چێڵسی ئینگلیزی.

ماڵپەری Fichajesـی ئیسپانی بڵاویکردەوە، هەموو ئەگەرەکان کراوەن، بۆ ئەوەی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەکەیان لە شوێنی گراهام پۆتەر راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە دەست نیشان بکرێت. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوینی داهاتوو ئەم گۆڕانکاریە دەکرێت.

یانەی چێڵسی سەرەتای ئەم وەرزە بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی، توماس توخێل راهێنەری ئەڵمانی دوورخستەوە و لە شوێنی ئەو پوتەر دەست نیشانکرا.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *