گورزێکی کوشندە لە ڕووسیا دەدرێت

ئەمڕۆ یەکشەممە قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ڕووسیا وەک گازۆیل یان بەنزین بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی شەرق ئەلئەوسەت، ئامانجی ئەو ڕێوشوێنە کەمکردنەوەی داهاتی ڕووسیایە لە فرۆشتنی وزە، بەوجۆرەش توانای دابینکردنی دارایی شەڕەکەی دژی ئۆکراینا نامێنێت.

بەگوێرەی دوایین داتا کە لەلایەن فەرمانگەی ئاماری ئەوروپا “یۆرۆستات”ەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕووسیا لە مانگی (تشرینی یەکەم/١٠)ی ساڵی ڕابردودا بەرهەمە نەوتییەکانی وەک گازوایل بە بەهای زیاتر لە ٢.٣ ملیار یۆرۆ (٢.٥ ملیار دۆلار) هەناردەی یەکێتی ئەوروپا کردووە، تەنها ئەڵمانیا بە بەهای نزیکەی ٥٥٨ ملیۆن یۆرۆ بەرهەمی هاوردە کردووە.