ڕاوێژكارێكی سه‌رۆك وەزیرانی عێراق رایدەگهیهنێت، له‌ماوەی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی پێشووی.
فادی شه‌مه‌ری، ڕاوێژكاری سه‌رۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند “كۆبوونه‌وەكه‌ی ئیستەنبۆڵ له‌نێوان عەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتاییهات”.
ڕاوێژكاری سه‌رۆك وەزیرانی عێراق جه‌ختی له‌وە كردووەته‌وە “بانكی ناوەندی عێراق كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی نوێی بۆ دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار ڕاگه‌یاندووە و له‌گه‌ڵیشدا رێوشوێنی ئه‌منی له دژی قاچاخچییه‌كان دەگیرێته‌به‌ر و له‌ماوەی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا دابه‌زینی نرخی دۆلار و سه‌قامگیری نرخی دیناری عێراقی دەبینین”.
دوێنێ عەلی موحسین عه‌للاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و برایان نێلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە ئیستەنبۆڵ کۆبوونەوە، دوای کۆبوونەوەکەش بەهای دیناری عێراق بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکا بەرزبووەوە. بڕیاریشە لە ٨ی ئەم مانگەدا محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکا بکات، گرفتی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن.