دەست دەکرێت بە دابەشکردنی مووچە

جووتیار عادل، وته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگه‌یاند: “ئامادەكاری بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ كراوە، كه‌ داهاتى پێویست بۆ مووچه‌ دابین كرا، وەك مانگه‌كانى پێشوو وەزارەتى دارایی كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ ڕادەگه‌یه‌نێت، هه‌روەها دابه‌شكردنى مووچه‌ش به‌ردەوام دەبێت،ھەروەھا ڕاشیگەیاند: وەکوو حكوومه‌ت پێشتریش توانیمانه‌ بەردەوامی بە دابەشكردنی مووچە بدەین به‌بێ ئه‌و ٢٠٠ ملیار دینارەى عێراق بۆ هه‌رێمى كوردستانى دەنێرێت، چونكه‌ له‌ ماوەى ١٤ مانگدا، حكوومه‌تى عێراقى ته‌نیا دوو جار ٢٠٠ ملیار دینارەكه‌ى ناردووە، به‌ڵام ئێمه‌ تاوەكوو ئێستا به‌ردەوامین له‌ دابه‌شكردنى مووچه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش مافێكى هه‌رێمى كوردستانه‌ و سازشى له‌سه‌ر ناكه‌ین،