بە واژووی سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بڕیاری قەدەغەکردنی کۆمێنت نوسین بۆ دادوەرەکان دەرچوو و هەردادوەرێکیش پێوەی پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
بەپێێ بڕیارێكی ئەنجومەنی دادوەری دەڵێت ” ماوەیەكە تێبینی دەكرێ دادوەران لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، لێدوان و كۆمێنت لەسەر پرس و بابەتە جیاجیاكان دەدەن، لە ڕێی ئەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانەوە پەیوەندی فراوانیان دروست كردووە.
لە بڕیارەكەدا نووسراوە، جگە لەو لێدوانانە، هەڵدەستن بە بڵاوكردنەوەی وێنەی خۆیان و بەشێوەیەك دەردەكەون لەگەڵ هەیبەت و شكۆی پیشەكەیان ناگونجێت.