شاخەوان عەبدوڵڵا : دڵنیابن سنوورێک بۆ زیادەرۆییەکانی دادگای ئیتحادی دادەنرێت

باتەنها بڕیاری دادگا نەبینین
د. شاخەوان عەبدوڵڵا،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
پێش بڕیاری دادگای ئیتحادی ماوەی نزیکەی دوو مانگە لایەنێک وەزیری دارایی عێراقی ئاگادارکردەوە لەوەی بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیارەکەی هەرێم ڕابگرێت و ڕەوانەی نەکات.
هەمان ئەو لایەنە پەرلەمنتارەکەشی ڕاسپارد بۆ ئەوەی ئیمزا لەسەر سکاڵایەک بکات و پێشکەشی دادگای بکات لەدژی ناردنی ئەو پارەیە بێ ئەوەی ناوەڕۆکەکەی بخوێنێتەوە.
هەرهەمان لایەن فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بریارەکەی لەبەرژەوەندی سكاڵاکە بێت و لەدژی هەریم بریار بدات.
هەمان لایەنە دەستی هەیە لەبەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لەرێگای بەقاچاغ بردن و ئاودیوکردنی سەدان ملیون دۆلار ڕۆژانە .
بەداخەوە هەمان ئەو لایەنە فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بڕیار لەدژی یاسای نەوت و گازی هەریم بدات.
ئەو لایەنە هەرکات نزیک بوونەوە لە نیوان هێز و لایەن و پێکهاتەکانی عێراق دروست بێت هەوڵی تێکدانی ئەو یەکریزی و تەباییە دەدات چونکە یەکریزی پێکهاتەکانی عێراق بە مەترسی بۆسەر بەژەوەندییەکانی خۆی دەزانێت.
ئەوەی جێگای سەرنجە کارەکتەرەکانی ئەو لایەنە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەجینداکانی لە عێراق هێزێکی ناوخۆیی عێراقە و بەشێکیشە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت .
مێژوو شاهیدە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی ڕژێمەکانی حوکمڕانی لە عێراق بە ڕووخانی دادگاکانی الثورە شەوە بەهۆی دەست درێژی و پێشلکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستانەوە بووە.
هیواخوازین هێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق هەلوێستی ڕوونیان هەبێت لەمەڕ ئەو پێشێلکارییانەی لەدژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
دڵنیابن سنوورێک بۆ زیادەرۆییەکانی دادگای ئیتحادی دادەنرێت.
لە کۆتاییدا ئەو لایەنە هەرچەند هەوڵی دوژمنکارانە بدات لە بەرامبەردا سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان هاوشێوەی چیاکانی کوردستان بەبەرزی و خۆراگری دەمێننەوە .