سۆران خاکی : مەحکەمە سەورەی جاران شەڕی شکاندنی ئیرادەی ئێمەی پێ نەکرا هی ئەمڕۆش پێی ناکرێت

سۆران خاکی : مەحکەمە سەورەی جاران شەڕی شکاندنی ئیرادەی ئێمەی پێ نەکرا هی ئەمڕۆش پێی ناکرێت.

نەک دادگای فیدڕاڵی جێگەی مەحکەمە سەورەی ڕژێمی پێشووی گرتۆتەوە، بەڵکو بۆیان بچێتە سەر سەرجەم دام و دەزگاکانی دیکەی عێراق جێگەی دەزگا داپڵۆسێنەرەکانی ڕژێمی بەعس دەگرنەوە دژ بە گەلی کوردستان، هەموومان 16ـی ئۆکتۆبەرمان لەبیرە کاتێک بە خیانەتی تاقمێک خۆفرۆش کەرکوک هەرزان فرۆش کرا هێزە عێراقیەکان بە چ ڕقێکەوە گەڕانەوە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دیکە چۆن بە تاک بەسەر لاشەی پێشمەرگەدا ڕۆشتن و کامە چەکی بەهێز و سوتێنەرە دژی پێشمەرگە بەکاریان هێنا، ئاڵای کوردستانیان بە چ ڕقێکەوە داگرتە خوارەوەو تەنانەت وتیان نابێ بە زمانی کوردیش قسە بکەن .

ئیتر ئەمە ئەقڵیەتی حوکمڕانی عێراقە بەرامبەر بە کورد و هیچ شتێکی لێ نەگۆڕاوە تەنیا دەم و چاوەکان نەبێت، هەرگیز چاوەڕێی گۆڕانکاریش لەمانە ناکرێت ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت قۆناغی شەڕی دەروونی و شەڕی ئیرادەیە دژ بە گەلەکەمان خۆ مەرج نیە ئیلا شەڕی سەربازی بێت، بەڵام ڕوونە چۆن لەڕووی سەربازیەوە هەمیشە شکاون، ئاواش لەم شەڕەدا شکستخواردوون چونکە لە شەڕی ئیرادەدا هیچ هێزێک ناتوانێت چۆک بە گەلی کوردستان دا بدات، ڕوونە دوژمنانی ئێمە بە تەنها ئەم شەڕەیان پێ ناکرێت بەڵکو وەک هەمیشه کۆمەڵێ فەوجی جاش خەفیفەیان پێش خۆیان داوە و بوونەتە کەواسووری بەر لەشکر و دروشمی بڕوح بدم نفدیک یاعێراق دەڵێنەوە …

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *