لە کەرکوک مەڵبەندی یەکێتی ڕێگری دەکات لە بەستنی محاویلەی کارەبا بۆ گەڕەکێکی کوردنشین.
لە گەرەکی فەیلەقی شاری کەرکوک نزیک مزگەوتی سادق الامين ماوەی دوو ساڵە کارەبامان نەبوو، داوامان لە کۆمیتەی فەیلەق و مەڵبەند کرد ، محاویلەمان بۆ وەرگرن بەڵام هیچیان بۆ نەکرا. وە چووینە لای پەرلەمانتار دیلان غەفور ئەویش هیچی بۆ نەکردین، دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە فەیسبووک داوای چارەسەری کێشەی کارەبامان کرد د. شاخەوان عەبدوڵڵا بە دەنگمانەوە هات، دوو محاویلەی بۆ گەڕەکەکەمان وەرگرت ، بەڵام ئێستا جهەتێکی حزبی کوردی ڕێگری ئەکات محاویلەمان بۆ ببەستن ئەمەشیان بە سیاسی کرد چونکە خۆیان بۆ نەکرا. دوو مانگە موافقەی وەرگیراوە ، کەرەستەکەیشی وەرگیراوە ، بەس مودیری بەشى چاککردنەوە لە داڕێژەی کارەبا ڕێگری ئەکات ، کە کوردە لەو حزبە.