لە سلێمانی کوڕێك لە خەودا باوکی خۆی کوشت

لە گەڕەکی زەرگەتەی شاری سلێمانی، کوڕێک باوکی خۆی لە خەودا بە چەقۆ کوشت

بەپێی زانیارییەکانی بازمیدیا لە گەڕەکی زەرگەتەی پارێزگای سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی لە خەودا بە چەقۆ کوشتووە ، باوکەکە تەمەنی ٤٠ ساڵ بووە و ناوی ھەرێمە، ئێستاش پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، تەرمەکەش ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە.

پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند : دوای ڕووداوەکە، کوڕەکە لە شوێنی کوشتنی باوکیدا ھەڵاتووە و لەسەر شەقامی ٣٠ مەتریی سلێمانی دەستگیر کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button