“لە كوێی دنیادا هەبووە سەرۆكی حزبێك لەبری حكومەت و یاساو پۆلیس بڕیار بدات”

پارتی بۆ یەکێتی:

كێشەكە لێڵی پارەی سلێمانی و تیرۆرەكەی ھەولێرە
“لە كوێی دنیادا هەبووە سەرۆكی حزبێك لەبری حكومەت و یاساو پۆلیس بڕیار بدات”

كێشەكە لێڵی پارەی سلێمانی و تیرۆرەكەی ھەولێرە.. لە كوێی دنیادا هەبووە سەرۆكی حزبێك لەبری یاساو حكومەت و وەزیری و پۆلیس و ئاساییش بڕیار بدات”
دوێنێ سایتی فەرمی یەكێتی لەسەروتاردا قسەی لەسەر پارتی كردو رایگەیاند” كێشەكە لێڵی سیاسەتی پارتییە نەك نا ئامادەگی یەكێتی، گۆڕانكاری لە پۆستەكان نابنە بەدیلی كێشەكانمان لەگەڵ پارتی‌و حكومەت”

ئەمڕۆ رۆژنامەی (خەبات) زمانحاڵی فەرمی پارتی بە هەمان زمان وەڵامی یەكێتی دایەوە:
كێشەكانی یەكێتی زۆرن، بەشێكی ناوخۆیە كە لە ساڵی ٢٠٠٨ دەست پێدەكات، لەجیابوونەوەی گۆڕان و كۆنگرەكەیان و كێشەی ھاوسەرۆكی زەھرەكەو تەسفیەكردنی ناوخۆ زۆر بابەتی تر

دەبێت یەكێتی لە ڕوونی سیاسەتی حكوومەت و پارتی تێبگەن، كردەوە تیرۆرستییەكەی پایتەختی ھەرێمی كوردستان، قابیلی سازان نییە و بەپێی ڕێكارە یاساییەكان و خۆشیان دەكرێت لە بەدواداچوونیدا بەشداربن.

داھاتی نەوت بریتیە لە نزیكەی (٥٠٠) ملیۆن دۆلار كە لە 96% ی لە سنووری ھەولێرو دھۆكە، بەڵام بێ جیاوازی پارێزگاكان، تەواوی ئەم داھاتە بە یەكسانی بۆ مووچەی فەرمانبەران دەچێت.

لای پارتی ڕوونە كە ھەڵبژاردن دەبوایە لە كاتی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت، بەداخەوە كە دواخرا، ھۆكاری سەرەكیش یەكێتی بوو، لەبەر كێشەكانی ناوخۆی

با خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی شاھێد بن، لە كوێی دونیا ھەبووە، سەرۆكی حزبێك، لە شوێنی یاسا و لە شوێنی سەرۆكی حكوومەت و جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان و پارێزگارەكان و قائیمقامەكان و بەڕێوەبەری ناحیەكان و پۆلیس و ئاسایش بڕیار بدات و تەداخولی ھەموو ورد و درشتی ئەم سنوورە بكات؟؟
پارتی بڕوای بە گفتوگۆی بونیادنەرانە ھەیە و هەمیشە بۆ چارەسەری كێشەكان ئامادەیە، نەك بە پینەو پەڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button