مەسرور بارزانی : ھێزەکانی دژەتیرۆر سەرکەوتووانە دوو پیلانی تیرۆریستیی داعشیان لە ھەولێر پووچەڵ کردەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان: ھێزەکانی دژەتیرۆر سەرکەوتووانە دوو پیلانی تیرۆریستیی داعشیان لە ھەولێر پووچەڵ کردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر پەیامێکی لەبارەی دەستگیرکردنی دوو تۆڕی تیرۆریستیی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی داعش و پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانیان لە لایەن دامەزراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: “هێزەكانی دژەتیرۆرمان، دوو پیلانی داعشیان بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە لە ئاهەنگی سەری ساڵدا لە هەولێری پایتەختمان بە سەرکەوتوویی پووچەڵ کردەوە. چوار ئەندامی داعش دەستگیر کراون، کە دوو کەسیان لە کەمپی هۆڵ لە سووریاوە هاتبوون.”

لە بەشێکی تری پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتدا هاتووە: “ئەمە نموونەیەکی دیکەی ئەو کارە نایابانەیە کە دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکانمان بۆ پاراستنی سەلامەتی هەموومان و پەکخستنی تیرۆری جیهانی ئەنجامی دەدەن، بەناوی حکومەتەوە سوپاسیان دەکەم بۆ هەوڵە ماندووینەناسەکانیان.”