تۆڕە گەورەکەی سلێمانی تایبەت بە بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاکی عێراق.

تۆڕە گەورەکەی سپیکردنەوەی پارە و بردنەدەرەوەی دۆلار درایە دەستەی دەستپاکی عێراق.

ئەمڕۆ دۆسێی ١٠ کۆمپانیا و بانکی شرق الاوسط و راوێژکارێکی بانکەکە و بەرپرسی لقی بانکە ئەهلیەکانی عێراق لەهەرێم و پێنج پارێزەر، ئاراستەی دەستەی دەسپاکی کرا، کە بەناوی شەش هاوڵاتی هەرێم کەحساب بانکیان لە لقی سلێمانی بانکی شرق الاوسط کردۆتەوە بەڵگەنامەکانیان بەکارهێناون و ئەم ١٠ کۆمپانیایان بەناوەوە دروست کردون ( شركة ليال الابداع، شركة ذوق الطيب، شركة لمعان البحر، شركة ضباب الأبيض، شركة أبداع الليث، شركة وهدايا المستقبل، شركة فردوس الحياة ، شركة سعادة الحياة، شركة وادي البلاد ، شركة روعة السحاب).

ئەمە دۆسێی سپیکردنەوەی پارەیە، واتە بردنەدەرەوەی دۆلار، ئەوەی ئێستە عێراقی خستۆتە بەردەم مەترسی گەورەی داڕمانی ئابووری و دابەزینی بەهای دینار.

سۆران عومەر