کەمال کەرکوکی ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی:
– دەبێت یەکێتی ئامادەبن تۆمەتبارانی تیرۆرکردنی عەقید ھاوکار جاف ڕادەستی دادگا بکەن.
– تاوان لەپێش چاو دونیا لە ھەولێر روویدا.
– ناکرێت یەکێک تیرۆر بکرێت، بەبەرچاو دونیا بسوتێندرێت تاوانبار ڕادەست نەکەیت!
– مەعقولە تاوانبارەکە بدۆزرێتەوە نەدرێتە دادگا؟
– نابێت ڕێگە لە یاسا بگیرێت کە کاری خۆی نەکات.
– با خەڵکی بێلایەن و دادگا بێ لایەنانە لەسەر کەیسی ھاوکار جاف کاربکات، بەلگەکان دەخرێنە روو ، ئەنجامەکەی چیبوو دەبێت ھەموومان قەبوڵی بکەین.
– نابێت ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوەبێت کە تیرۆرکردنی ھاوکار جاف بشاردرێتەوە و دابخرێت.
-ئەگەر تۆمەتباران بێ تاوانن با یەکێتی تۆمەرباران ڕادەستی دادگا بکەن.
– داخستنی کەیسی ھاوکار جاف مەحاڵەو پارتی ئەو مەرجە قەبول ناکات.
– ئەو ھەرایەی یەکێتی بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانی تیرۆری ھاوکار جاف و موراد کانی کوردەییە.
-داوای لامەرکەزیان کرد لامەرکەزیان پێدرا و داوای سەربەخۆبوونی داراییان کرد، داھاتیان دیارنییە.
-دەتوانن ئێوە خۆتان چاودێربن بزانن دھۆک و ھەولێر چ جیاوازیان ھەیە لەگەڵ سلێمانی .
– دۆخی سلێمانی بەھۆی یەکێتییەوە خراپە.
– ئازادی لە سلێمانی نییە ، ئەوەی کاری باش ناکات و کاری خراپ دەکات دەستە ئارداویەکەی خۆی بەشانی کەسانی تر دەسڕێت.