کێشەکانی نەوت و غازی ھەرێم لەڕێی گفتووگۆ و دەستوور چارەسەر دەکرێن
دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەژێر فشاری سیاسی لە بەرواری 15ی 2ی 2022 تایبەت بە نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان كۆبوویەوە، لەكۆبوونەوەكەدا دادگاكە بڕیاریدا، هەناردە كردنی نەوت و غازی لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ دەرەوە دەستووریی نییە ، بەڵام ھەرێمی کوردستان بۆ ھەموو لایەنە سیاسیەکانی ڕونکردەوە کە بڕیارەکە سیاسیە ،بەپێی زانیاریەکانی بازمیدیا دوای ھەوڵەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو و یاسایی ، گفتووگۆی نێوان ھەردوو حکومەتی نوێی عێراق و حکومەتی ھەرێم ڕێکەوتن کراوە کە کێشەکانی نەوت و غازی ھەرێم لەڕێی دەستوور و گفتووگۆی دۆستانەی نێوان ھەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی ھەرێم کێشەکان چارەسەر بکرێن ، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە پێشوتر فشارێکی زۆر لەسەر ھەرێمی کوردستان بوو بۆ ڕادەستکردنەوەی نەوت و غاز ، بەڵام حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەموو لایەنە سیاسی و وەڵاتانی ڕونکردەوە کە بڕیارەکە لەژێر فشاری سیاسی دراوە…