شانەی ئەمنی عێراق گرتنی تۆمەتبارێكی ترسناکی لە هەولێر ڕاگەیاند
لە بەیاننامەیەكی شانەی ئەمنی عێراقدا هاتووە، ” هاوئاهەنگی و یارمەتی بەردەوامی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم لە تەواوی بوارە “تەناهیی”یەكاندا بەردەوام ئەنجامی ئەرێنی لەسەر ئاستێكی بەرز لێكەوتووەتەوە”
هەر لەو بەییاننامەدا دەڵێ، ” پاڵەوانانی ئاسایشی کوردستان توانیان تۆمەتبار دوای دوو ڕۆژ لە ئەنجامدانی تاوانەكە بگرن كە پێرێ دایكی و دوو خوشكەكەی لە ناوچەی كازمیەی بەغدا كوشت”.
شانەی ئەمنی ئەوەیشی ئاشكرا كردووە كە ” پێوەندییەکی تەلەفۆنی لەوبارەیەوە لە نێوان “مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كورستان و محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق” هەبووە و مەسرور بارزانی هەواڵی گرتنی تۆمەتباری هەڵاتووی بەسوودانی گەیاندووە