یه‌كێتی و تیرۆر دووانه‌یه‌كی له‌یه‌ك دانه‌بڕاوە

یه‌كێتی و تیرۆر – دووانه‌یه‌كی له‌یه‌ك دانه‌بڕاوە

بڵند شوانی :

له‌ ساڵی ١٩٩١ تا ٢٠٠٢ به‌ ڕەسمی و به‌ به‌ڵگه‌ و به‌ناو و به‌ناونیشانه‌وە ١٥١ سه‌ركردە و ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به‌دەستی یه‌كێتی تیرۆر كراون.

ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وەی سه‌دان سه‌ركردە و كادری تر له‌ حزبه‌كانی كوردستانی ئێران به‌دەستی یه‌كێتی تیرۆر كراون.

به‌ داتا و به‌ ژمارە و به‌ بەڵگە له‌ ١٩٩١ تا ٢٠٢٠ زیاتر له‌ ٥٤٠ ئه‌ندامی (حدكا) له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وە به‌شێكیان تیرۆر كراون و به‌شێكیان ڕادەستی ئێران كراون و له‌وێ له‌سێدارە دراون.

یه‌كێتی دەیان جار سوپای پاسدارن و ئیتلاعاتی هاوردەی سه‌ر بارەگای حزبه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و تۆپبارانی كردوون.

چوار جار به‌دەستی یه‌كێتی دەرمانخوارد كران.

له‌ ناوەڕاستی مانگی ١١ی ١٩٩٧ به‌ دەستی چه‌كدارانی یه‌كێتی ١١ پێشمه‌رگه‌ و كادری حزبه‌ كوردییەكانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ سلێمانی له‌پێش مزگه‌وتی گه‌ورە تیرۆر كران.

له‌ ٢٢/١١/١٩٩٧ له‌سه‌ر جادەی عه‌ربه‌ت سلێمانی ٣ كادری دیكه‌ی حزبه‌ كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ده‌ستی یه‌كێتی تیرۆر كران و دواتر ته‌رمه‌كانیان ڕاده‌ستی ئیتلاعاتی ئێران كرا.

له‌ ساڵی ١٩٩٨ له‌ ناحیه‌ی بازیان یه‌كێتی ژەهری كردە ناو تانكی ئاوخواردنه‌وەی دیموكراته‌كانه‌وە و ٨ پێشمه‌رگه‌یان گیانی له‌دەستدا.

 یه‌كێتی و به‌دەستی (حاجی مه‌سیفی) كه‌ ئێستا په‌لاماری قاچی پارتی ئه‌دات له‌ ٨/١٢/١٩٩٧ پێنج ئه‌ندامی باڵای حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)ی تیرۆر كردووە، به‌ناوەكانی:

١/ سه‌ید مه‌نسور ناسری، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (حدكا).

٢/ مه‌نسور فه‌تاحی، كادری پێشكه‌ووتی (حدكا)

٣/ یه‌دوالله شیرین سوخه‌ن، كادری پێشكه‌وتووی (حدكا).

٤/ ڕەفعه‌ت حوسێنی، كادری پێشكه‌وتووی (حدكا).

٥/ ساماڵ ئیسماعیل زادە، بەرپرسی کۆمیتەی مهاباد (حدكا).

به‌ڵێ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا كه‌سوكاری ئه‌م پێنج شه‌هیدەی حزبی دیموكرات،‌‌ باسی چۆنێتی شه‌هیدكردنیان دەكه‌ن به‌ دەستی حاجی مه‌سیفی و به‌ فه‌رمانی یه‌كێتی.

ئه‌م پێنج شه‌هیده‌ له‌ ٨/١٢/١٩٩٧ له‌ سلێمانییه‌وە به‌رەو شاری كۆیه‌ دەڕۆن بۆبه‌شداری كردن له‌ پلنیۆم و كۆنگرە، له‌‌ به‌رزایه‌كانی قه‌زای دوكان دەكه‌ونه‌ بۆسه‌یه‌كی (كه‌مین)ی ئیتلاعاته‌وە و شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوانیان ڕوو ئه‌دات و له‌وێ (مه‌نسور فه‌تاحی) شه‌هید دەبێت، له‌ كۆتایی شه‌ڕەكه‌دا چه‌كدارەكانی ئیتلاعات هه‌ڵدێن و سه‌یارەیه‌كی جۆری پێكاب جێدەهێلن و دەكه‌وێته‌ دەست ئه‌ندامانی (حدكا) كه‌ تێیدا كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ و كاسێتی ڤیدیۆی تێدا ده‌بێت.

به‌په‌له‌ چوار ئه‌ندامه‌كه‌ی دیكه‌ی (حدكا) ته‌رمی شه‌هیدەكه‌یان و پیكابه‌كه‌ی ئیتلاعات دەبه‌ن و له‌ڕێگای خه‌له‌كانه‌وە به‌رەو قه‌زای كۆیه‌ دەڕۆن، له‌ بازگه‌ی دەروازەی كۆیه، مه‌فرەزەیه‌كی چه‌كداری یه‌كێتی به‌ سه‌رپه‌رشتی (حاجی مه‌سیفی) ڕێگری له‌ چوار پێشمه‌رگه‌كه‌ی (حدكا) دەكه‌ن و به‌زەبری چه‌ك پێكابه‌كه‌ و به‌ڵگه‌كانی ئیتلاعاتیان لێوەردەگرن‌، ئینجا هه‌رچوار كادرەكه‌ی (حدكا) هه‌ر له‌و شوێنه‌ گوله‌باران دەكه‌ن و شه‌هیدیان دەكه‌ن.

بۆ ڕۆژی دوایی، حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا) شەهیدەکان له‌ گۆڕستانی كۆیه‌ دەنێژرێن، و پرسه‌یان بۆ دادەنرێ.

جه‌لال تاڵه‌بانی و ژمارەیه‌ك سه‌ركردەی باڵای یەکێتی دەچنە پرسه‌ی پێنج شه‌هیدەكه‌ی (حدكا)، لەنێو پرسه‌كه‌دا مستەفای هیجری تووڕە دەبێت و بە تاڵه‌بانی دەڵێت بۆچی هاتوون بۆ پرسه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه‌ به‌دەستی یه‌كێتی و به‌ فه‌رمانی تۆ شه‌هید كران.؟

دەمانکوژن و سەرەخۆشیشمان لێ دەکەن.؟

دەبێتە دەمەقاڵێ، ئینجا عبدوڵای حەسەنزادە داوای لێبوردن لە تاڵه‌بانی و شاندەکەی یەکێتی دەکات و مستەفای هیجری بێدەنگ دەکات.

هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له‌ناو شاری كۆیه‌، دوو كادری دیكه‌ی (حدكا) له‌لایه‌ن یه‌كێتی و به‌ دەستی چه‌كدارانی حاجی مه‌سفی شه‌هید دەكرێن.

ئێ دواجاریش (مسته‌فا سه‌لیمی) بوو، ئاخیر جاریش نابێت، چونكه‌ یه‌كێتی به‌ ئاشكرا ده‌ستی داوە به‌ تیرۆر و خیانه‌ت، سه‌رەڕای ئه‌وەش خه‌ریكی درۆكردن و بوختیانه‌ بۆ پارتی و بۆ حكومه‌تی هه‌رێم و كوردپه‌روەر و سه‌ربه‌خۆخوازان.

تاهیر زه‌رواوی هاوڕێی مسته‌فا سه‌لیمی ده‌ڵێت: له‌ ٢٠٢٠/٤/٢ مسته‌فا سه‌لیمی به‌ مۆبایل به‌خۆمی گوت له‌ پێنجوێنم به‌ڵام به‌خوای یه‌كێتی یان خۆیان ده‌مكوژن یان ته‌سلیمی ئێرانم ده‌كه‌ن.

ئێ دوێنێ بینیمان چۆن عه‌قید هاوكار جافیان له‌ هه‌ولێر تیرۆر كرد!!

پێشتریش بینیمان جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ بری ئه‌وەی سزای حاجی مه‌سیفی تیرۆریست بدات ئه‌و به‌رگری لێدەكرد

ئێستاش بافڵ تاڵه‌بانی به‌هه‌مان شێوە به‌رگری له‌ وەهاب هه‌ڵه‌بجه‌ی دەكات

چونكه‌ به‌ فه‌رمانی ئه‌وان ئه‌م كردەوە تیرۆریستییانه‌ ئه‌نجام دراوە.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *