هونەر ئەحمەد:
لە 20ی ئۆکتۆبەر لە کاتژمێر 7ی بەیانیەوە تا کاتژمێر 4ی پاش عەسر لە پردێ شەڕ بەردەوام بوو لە کاتژمێر 7ی ئێوارە بەتەواوی شەرەکە راگیرا بەسەرکەوتنی ھێزی پێشمەرگەو شکاندنی لوتی ھێزی داگیرکەر.
ھەر ئەو جاشانە کە نوقلانەی گەیشتنی ھێزی رەش و تاریکیان دەدا بۆ ھەولێر، پاش شەرەکە بۆ بچوک کردنەوەی ئەو سەرکەوتنە گەورەیە ھەموو شەرەکەیان بەستەوە بە تێکشکانی ئەبرامزێکی ئەمریکی.
ئەی ئەو ھەموو بەرگریەی ھێزی پێشمەرگە بۆ کوێ چوو؟ ئەو ھەموو کوژراوەی حەشد و سوپای عێراقتان نەبینی کە ژمارەیان زیاتر لە 150 کەس دەبوو.
ئەی خوێنی ئەو ھەموو پێشمەرگانەی کە شەھید بوون؟
سەرباری ئەو خۆراگری و قوبانیدانە من پێم وایە دەبوو شەرەکە لە کەرکوک بکرایە، بەدڵنیایەوە وەک چۆن لە پردێ باڵانسی ھێزی گۆری لە کەرکوکیش زۆر لەوە زیاتر کاریگەری دەبوو.
ئەو مەترسیانەی کە ناو بەناو لەسەر ھەولێر دروست دەبێت بەمووشەکی حەشد و ھێزەکانی نزیک لە ئێران دەرئەنجامی بەرگری نەکردن لە کەرکوک و گواستنەوەی شەر بوو بۆ پردێ.