ریال مەدرید بەر لە كلاسیكۆ هەواڵێكی ناخۆشی پێگەیشت

بەر لە چەند ڕۆژك لە یاری كلاسیكۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە بیرنابیۆ، ڕاهێنەرە و بەرپرسانی یانەی شاهانە هەواڵێكی ناخۆشیان لە تاقمی پزیشكانی یانەكە پێگەیشت.

بەگوێرەی میدیاكانی مەدرید ئەمرۆ بڕیار بوو تیبۆ كۆرتوا مەشقە بە كۆمەڵەكان لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجام بداتەوە بەڵام گۆڵپارێزە بەلجیكییەكە هەستی بە ناڕەحەتی كردوە و مەشقەكانی ئنجام نەداوە و بڕیارە لە مەشقەكانی سبەی بەشداری كردنی لە كلاسیكۆ دیاری بكرێت، بەڵام بەپێی قسەی پزیشكان و پسپۆران لە ئێستادا چانسی یاریكردنی لە كلاسیكۆ لاواز بووە و كارەكە قورس بووە، بەتایبەتی گەر نەتوانێت سبەش مەشقەكان ئەنجام بدات.

جێی ئاماژەیە، كاتژمێر ٥:١٥ ی رۆژی یەكشەممە یە بەكاتی هەولێر بڕیارە یاری كلاسیكۆ لەسەر یاریگای بیرنابیۆ ئەنجام بدرێت و هەردوو یانەكەش لە پێشەنگی ڕیزبەندی یانەكانی لیگا دێن.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *