ئومێد خۆشناو: ڕێگەپێدان بە خاوەن زەوییەکانی گەڕەسۆر دەدرێت

ئومێد خۆشناو: ڕێگەپێدان بە خاوەن زەوییەکانی گەڕەسۆر دەدرێت
ئەمڕۆ شەممە، 25ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە بەسەرکردنەوەی پرۆژەی دانانی سەرەبلۆک و شەقام بۆ زیاتر لە سێ هەزار پارچە زەوی گەڕەکی گەڕەسۆری سنووری قەزای بنەسڵاوەی سەر بە هەولێر ڕایگەیاند: بە دیاریکردنی سەرەبلۆکەکانی ئەو زەوییانە، هەروەها کردنەوەی ڕێگاکان و تێکەڵەڕێژکردنیان، ئەو زەویانە دەچێتە قۆناغێکی گرنگ و خاوەنەکانیان لێی سوودمەند دەبن.
پارێزگاری هەولێر ڕاشیگەیاند، نرخی زەوییەکانی گەڕەسۆر گۆڕانی بەسەردا دێت و ئاوەدانی پێدەگات.
ههروهها گوتیشی: لەوەش گرنگتر ئەوەیە کە لە بەشی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، لە گەڕەسۆر کۆگایەکی ئاو دروست دەکرێت، ئەوەش بەشێکی دیکەی خزمەتگوزاریی ئاودانی ناوچەکە دەبێت.
دووپاتیشی کردەوە، لەپڕۆسەی دانانی سەرەبلۆک و کردنەوەی شەقامەکانی گەڕەکی گەڕەسۆر، دواى دانانی دیزاینی پرۆفایل و دەستنیشانکردنى بەرزی و نزمی زەوییەکان و وەرگرتنەوەی وێنەی تۆماری زەوییەکان لەلایەن تیمى شاراوانییەکان، دەست دەکرێت بە ڕێگەپێدان بە خاوەنى زەوییەکان بۆ دروستکردنی خانوو لەسەر زەوییەکانیان.



