پسپۆڕێک:ئەگەر هەیە لە چەند وڵاتێك بوومەلەرزەی بەهێز ڕووبدات

پسپۆڕێک:ئەگەر هەیە لە چەند وڵاتێك بوومەلەرزەی بەهێز ڕووبدات

بەگوێرەی تۆژینەوەیەك كە پسپۆڕێكی فیزیایی لە زانكۆی ئەریزۆنای ئەمریكا ئەنجامیداوە، هۆشداری دراوە لە روودانی بوومەلەرزەی بەهێز لە چەند وڵاتێكی جیهان، بەڵام كات و ساتی روودانی بوومەلەرزەكان دیاری نەكراون.

ریچارد كۆردارۆ كە پسپۆڕێكی ئەمەریكییە لە زانكۆی ئەریزۆنا دەڵێت: بەهۆی كاریگەری وزەی كارۆموگناتیسی كە سەرچاوەكەی لە مانگ و خۆرەوەیە، پێشبینی دەكرێت تێكچوونی جیۆلۆزی لەسەر چینەكانی گۆی زەوی دروست ببێت و ببێتە هۆكاری دروستبوونی بوومەلەرزە.

دەشڵێت: ئەم تێكچوونە جیۆلۆجی و دروستبوونی بوومەلەرزەیە زیاتر مەترسی روودانی لە هەریەك لە وڵاتانی مسڕ، توونس، جەزائیر، توركیا، یۆنان و ئیتاڵیا و بەشێك لە وڵاتانی نزیك دەریای سپی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقیا هەیە.

ئەم پسپۆڕەی زانكۆی ئەریزۆنا وادەی ئەگەری روودانی بوومەلەرزەكانی دیاری نەكردووە، بەڵام پێشبینی كردووە بوومەلەرزەی بەهێز و مەترسیداربن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button