ئاری ئەحمەد: حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی پرۆژەکانییەوە ئاسایشی ئاو بۆ داهاتوو مسۆگەر دەکات

ئاری ئەحمەد: حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی پرۆژەکانییەوە ئاسایشی ئاو بۆ داهاتوو مسۆگەر دەکات

ڕۆژی شەممە 18ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند؛ پلانی حکومەت ئەوەیە پشتبەستن بە ئاوی ژێرزەوی کەم بکاتەوە و لە بری ئەوە، سوود لە ئاوی سەرزەوی وەربگرێت.

ڕاشیگەیاند: ئامانج ئەوەیە 70% بۆ 75%ـی ئاوی دابینکراو لە سەرچاوەی سەرزەوی بێت و نزیکەی 1800 بیری ئاو لە سەرانسەری کوردستان بخرێنە دۆخی یەدەگەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پرۆژە کە کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوون ئێستا دەستی پێکردووەتەوە، هەروەها پرۆژەی نوێش خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە. لەوانە:

لە هەولێر: پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، لە ڕێگەی ئەو پرۆژەیەوە توانراوە 65%ـی کێشەی ئاوی شارەکە چارەسه‌ر بکرێت، لە ماوەکی نزیکدا کاتێک پرۆژەکە تەواو ده‌بێت، ڕێژەکە بەرز دەبێتەوە بۆ 100%.

لە ئاکرێ: پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە ساڵی داهاتوودا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە بارزان: کارکردن لە پڕۆژەی ئاوی 51 گوندی ناوچەکە دەستی پێکردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای ساڵی 2026 تەواو ببێت.

لە سلێمانی: پڕۆژەیەکی گەورەی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 423 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت، کە گرێبەستەکەی واژۆ کراوە و لە ماوەی مانگێکدا کارکردن تێیدا دەست پێدەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button