سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی قەتەڕ دەکات

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی قەتەڕ دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی تەمموزی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە حسێن بن عەلی ئەلفەزالە كونسولی گشتیی قەتەڕ لە هەرێمی كوردستان كرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماتییەکەی.
لە دیدارەکەدا، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە گرنگیی پتەوکردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە کرد و سوپاسی کونسوڵی گشتیی قەتەڕیشی کرد بۆ ئەو ماوەی کاری بۆ بەهێزتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەڕ کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتووی بۆ خواست.
کونسوڵی گشتیی قەتەڕ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری و پشتگیریی لایەنە پەیوەندیدارەكانی حکومەتی هەرێمی كوردستانی دەربڕی و خواستی دەوڵەتی قەتەڕیشی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دووپات كردەوە.
کونسوڵی گشتیی قەتەڕ، هەروەها ستایشی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کرد بە تایبەتی پرۆژەی ئاو و کارەبای 24 کاتژمێری.