چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

مەسرور بارزانی: ئامادە نین واز لە مافە دەستوورییەکانمان بێنین.
🔴 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی خێرای ئاو بۆ هەولێر ڕایگەیاند:
🔶زۆر خۆشحاڵم بە کردنەوەی پڕۆژەیەکی گەورە و ستراتیژی وەک پڕۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی خێرای ئاو بۆ هەولێر دەکەینەوە.
🔶قەیرانی ئاو لە هەولێر پێویست بوو چارەسەر بکرێت.
🔶لە کاتێکی پێوانەیی بە باشترین شێواز قۆناخی یەکەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاو جێبەجێ کرا
🔶جێبەجێکردنی پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیا و ئەندازیار و کەلوپەلی خۆماڵی بووە، ئەمەش جێگەی خۆشحاڵییە
🔶کاک خالید خۆشناو و هێمن گرووپ بوونەتە شانازی بۆ کوردستان.
🔶سوپاسی وەزارەتی شارەوانی و پارێزگای هەولێر دەکەم
🔶داوا لە خوشک و براخۆشەویستەکانم دەکەم زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی ئاو نەکەن.
🔶چیتر پێویست ناکات لە هەولێر ئاوی ژێر زەوی بەکاربهێنرێت
🔶هەندێک جار پرسیار دەکەن حکومەت داهاتی ناوخۆیی چی لێکردووە، ئەم جۆرە پڕۆژانە وەڵامی ئێمەن بۆ ئەوانەی ئەو پرسیارە دەکەن.
🔶ئەم پرۆژانەی بۆ خزمەتگوزاری جێبەجێی دەکەین وەڵامێکی بۆ چەواشەکارییەکان لە بارەی چارەنووسی داهاتی ناوخۆ
🔶ئێمە ئەم پڕۆژانە دەکەین و بە ئەرکی خۆشمانی دەزانین
🔶لەجیاتی دەستخۆشی رێگرییمان لێکراوە
🔶زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان پێگەیشتووە
🔶ساڵی داهاتوو هەموو کوردستان دەبێتە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
🔶 لایەن هەیە چاوی بەم پرۆژانە هەڵنایەت و سزای سەرکەوتنمان دەدەن
🔶سەرکەوتنی ئێمە بۆ خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە
🔶سەرکەوتنی ئێمە بۆ خۆڕاگریی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە.
🔶ئێمە زۆرجار باجی سەرکەوتنەکانمان داوە.
🔶ئەو لایەنانە لە جیاتی هاوکار و پاڵپشت بن بۆ خزمەتی هاووڵاتییان، دێن سزای هاووڵاتییان دەدەن و مووچەیان دەبڕن.
🔶 ئامادەین ئەزموونی خۆمان بخەینە خزمەتی هەموو عێراق.
🔶لە هەر شوێن و پارێزگایەکی عێراق، ئەگەر پێویستیان پێمان بێت، بۆ ئەوەی بزانن چۆن خزمەتی هاووڵاتییان بکەن، ئێمە ئامادەین یارمەتیان بدەبین.
🔶 ئێمە خۆشبەختی هاووڵاتییانمان کردووەتە گرنگترین ئامانجەکانمان
🔶سەرەڕای ڕێگرییەکان و ئەو قەیرانانەی بۆمان دروستکران، بەڵام ئێمە هەر نەوەستاین و بەردەوام بووین.
🔶بەشێکی سەرکەوتنەکانی ئێمە بۆ پشوو درێژی و خۆڕاگری و پاڵپشتی خەڵکی کوردستان.
🔶هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی مافی خۆیەتی لە بودجەی گشتیی عێراق پشکی خۆی هەبێت.
🔶بەداخەوە هەر لایەنی ناوخۆیی بوون سکاڵایان کرد و داوایان کرد بەغدا ڕاستەوخۆ دەستوەردان بکات لە دابەشکردنی بودجە و مووچەی هەرێم.
🔶ئەو دەنگانەی لە پرسی بودجە و مووچە گەڕانەوەیان بۆ عێراق بە چارەسەر دەزانی، ئێستا لە کوێن و نازانم بۆ بێدەنگن.
🔶ئێستاش ئەو لایەنانە پاساو بۆ حکوومەتی عێراق دەهێننەوە کە بۆ مووچەی دواخستووە.
🔶 بەگوێرەی دەستوور %50 داهاتی ناوخۆمان ڕادەستی حکوومەتی فیدراڵ کردووە و حکوومەتی هەرێم بەردەوام پابەند بووە و ئەم ئەرکەشی جێبەجێکردووە.
🔶ئەو کاتانەشی حکوومەتی فیدراڵ مووچەی نەناردووە یان بە کەمی ناردووە، ئێمە ناچاربووین داهاتی ناوخۆ بۆ تەواوکاری مووچە بەکاربێنین.
🔶حکوومەتی فیدراڵ چاوی لەوەیە هەموو داهاتەکانیان ڕادەست بکەین، بۆ ئەوەی هیچ پرۆژەیەکمان پێ نەکرێت.
🔶دەستوور و مافی دەستووریمان هەیە، ئەوەی ئەرکی ئێمە جێبەجێی دەکەین و بە زیادەشەوە جێبەجێمان کردووە.
🔶لەمەودواش پابەندین بە جێبەجێکردنی هەر ئەرکێکی دەستووری کە دەکەوێتە سەر شانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
🔶ئامادە نین واز لە مافە دەستوورییەکانمان بێنین