هەڵمەتێکی فراوانی کڕینی کارتی دەنگدان لە لایەن حەشـ.ـدی شـ.ـەعبییەوە دەستیپێکردووە

🔴هەڵمەتێکی فراوانی کڕینی کارتی دەنگدان لە لایەن حەشـ.ـدی شـ.ـەعبییەوە دەستیپێکردووە
🔶لە سنووری پارێزگای موسڵ پیلانێکی فراوان بۆفراوانخوازی دەسەڵاتی حەشـ.ـد بەڕێوەدەچێت
🔶لە موختاری گەڕەک تاوەکو سەرۆک هۆز و بەرپرسی سەربازی تەکلیف کراون ، ملیاران دینار لە داهاتی عێراقی بۆ تەرخانکراوە.
بەپێی زانیارییەکان بە درێژایی شەش مانگی ئەمساڵ ، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشـ.ـد لە نەینەوا بە سەرجەم دام و دەزگاکانییەوە کەوتوونەتە پیلانگێرییەک کە لەسەر داهاتی دزراوی عێراق دەیان ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە ، ئەویش کۆنتڕۆلکردنی شێخ و کەسایەتی و سەرۆک عەشیرەتەکانی سنوورەکەن بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی کاندیدانی حەشـ.ـد کە هاوسۆزییان بۆیان هەیە ، بە مەبەستی سەرخستنییان لە هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق کە بڕیارە لە مانگی 11ئەنجام بدرێت .
بۆ ئەم مەبەستەش جار جار لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ ئێوارەخوانی فراوانییان بۆ ئەنجامداون.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە لەلایەک بوودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕن ، شەڕی دەروونی بە خەڵکی هەرێم دەفرۆشن ، لەم جەژنەدا خەڵکیان بێ مووچەکرد ، لەلایەکی دیکە بەڵێنی دامەزراندن و بڕینەوەی مووچەی کۆمەڵایەتی بۆ خێزانە بێ سەرپەرشتەکان ، هەروەها خزمەتگوزاری ڕێگەوبان و ئاو و قیڕتاوکردنی ئەو شوێنانەی کە لە حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق بێ خزمەتگوزاری ماونەتەوە و ئێستاش بێ ئاو و کارەبان .
بەپێی زانیارییەکان هەڵمەتەکەی حەشـ.ـدی شــ.ـەعبی لە نەینەوا هەر کارتێکی دەنگدان بە ٣٧٥ هەزار دینار تا ٦٠٠ هەزار دینار دەکڕێت ، تاوەکو ئێستاش ٢٠ هەزار کارتی دەنگدانی زیندوو کڕدراون و پارەکەیشی دراوەتە خاوەن کارتەکان ، بۆ ئەم مەبەستەش دەسەڵاتی ڕەها بە بچووکترین یەکەی حەشـ.ـد تا گەورەترینی دراوە کە هەموو سریەو فەوج و لیواکانییان بە ئەم کارە هەلبستن ، لەڕووی ئیداریشەوە ئاسانکاری بۆ ئەو هەموو شێخ و سەرۆک هۆز و کەسایەتییەنا کراوە کە پاڵپشت و لایەنگریاینن و هەوڵی خۆیان خستوونەتەگەڕ بۆ ئەم کارە ، لای ئەوان پلانی مان و نەمانە بۆیە لەرێی هەوالگیریەکەیان و موختاری گەرەکەکان لیستی خۆراکی خێزانەکانیان کۆنتڕۆلکردوون و بە هێزی پارە کاردەکەن بۆ کڕینی ویژدانی دەنگدەری ناوچەکە .
هەر بەپێی زانیارییەکان ئامانج لەم پیلانە ئەوەیە لە هەڵبژاردنەکان ببن بە یەکەمی موسڵ و چیتر کورد و سوننە لەو ناوچەیە یەکەم نەبن و کاربکاتە سەر کورسییەکانی موسڵ ، ئەمەش لەسەر حساب و داهاتی تاڵانکراوی عێراق.