سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق:بڕیاری نه‌ناردنی مووچه، دژی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه.

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق:بڕیاری نه‌ناردنی مووچه، دژی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق نیگه‌رانی خۆی له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت؛ ده‌شڵێت، بڕیاری نه‌ناردنی مووچه، دژی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵییه.
چوارشه‌ممه، 4ـی حوزه‌یرانی 2025، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی له باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ بڕین و نه‌ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو كرده‌وه و تێیدا نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كه زیانێكی زۆر به هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت و قه‌یرانی ئابووریی دروست ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵی پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستووره كه مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییانی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق هاوكات داوای له حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه، به بڕیاره‌كه‌دا بچێته‌وه، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه جه‌ژنی قوربان نزیك بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق گوتووشیه‌تی: نابێت بژێوی هاووڵاتییان و شایسته‌كانیان تێكه‌ڵ پرسه سیاسی و ته‌كنیكییه‌كان بكرێت، به‌ڵكوو بۆ چاره‌كردنی ئه‌م پرسه و كێشه‌كانی دیكه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا پێویسته په‌نا ببرێته به‌ر گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن.