نەجمەدین حەسەن مستەفا: دیپلۆماسیەتی كوردستان بە هەڵوێستی شۆڤێنیانەی قەیس خـ.ـەزعەلییەكان ناوەستێت

دیپلۆماسیەتی كوردستان بە هەڵوێستی شۆڤێنیانەی قەیس خـ.ـەزعەلییەكان ناوەستێت

نەجمەدین حەسەن مستەفا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی؛ دوای سەردانە مێژووییەكەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەمەریكا و واژووكردنی دوو گرێبەست لە بواری غاز و وزە و جووڵەیەكی گەورەی دیپلۆماسی، جارێكی تر نەیارانی كورد و هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان و عێراق دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵوێست دەنوێنن و دژایەتی خۆیان بۆ هەرێم دووپات دەكەنەوە، هەم لە نەناردنی مووچەی فەرمانبەران كە وەك كارتێكی سیاسی لە دژی هەرێم بەكاری دەهێن، هەم بە قسە و لێدوانی هەندێك فاشیست و خاوەن گرووپی تیرۆریستی لە عێراق كە بە ئاشكرا دژایەتی خۆیان بۆ ئەو قەوارەیەی كوردستان دووپات دەكەنەوە.

نەجمەدین حەسەن مستەفا ئەوەشی نووسیوە؛ دیارترینیان قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی، سەركردەی دیاری شیعەكان و عەسـ.ـائیب ئەهلی حەق كە ئەو پیاوە پێشتر لە ساڵی 2006 لەلایەن ئەمەریكاییەكانەوە دەستگیر كراوە و دواتر لە سوپای مەهدیش دەركرا و گروپی عەسـ.ـائیب ئەهلی حـ.ـەقی دروستكرد، ئەو گرووپە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكاوە خراوەتە لیستی تیـ.ـرۆرەوە.

دەشڵێت؛ ئینجا كەسێكی وەك قـ.ـەیس خەزعـ.ـەلی ئەوە ڕابردووی بێت و تێوەگلابێت لە دروستكردنی گرووپی لەیاسادەرچوو، چۆن چۆنی چاوی بە پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدێت؟ بێگومان قـ.ـەیس خەزعـ.ـەلی و هاوشێوەكانی دەزانن هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی گەشی ئابووری و دیپلۆماسی هەنگاوی نوێ دەنێت و ناوەستێت، ئەمەش لە زیانی ئەو گرووپە لەیاسادەرچووانەیە كە بەشێك قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی سەرپەرشتیان دەكات، بۆیە چاویان بە هەرێم هەڵنایەت و بە قسە و لێدوان دژایەتی دەكەن و تۆمەتی ناڕەوا دەدەنە پاڵ هەرێم، پێشتر لە مووشەكبارانكردنی هەولێر شكستیان خوارد و نەیانتوانی شەڕی ئیرادە لەگەڵ هەولێر بكەن.

نووسەر دەشڵێت؛ قـ.ـەیس خەزعەلی و دارودەستە و هاوفیكرەكانی دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن كە هەرێمی كوردستان بە هەڕەشە و هەڵوێستی دوژمانەی ئەو و هاوشێوەكانی، لە پێشكەوتن و جووڵە دیپلۆماسییەكانی ناوەستێت و بە پاڵپشتیی دۆستانی كورد ئەمەریكا و وڵاتانی ئەورووپا هەولێر دەبێتە یەكێك لە ناوەندە گەورە سیاسییەكانی ناوچەكە و پرسی كوردی تێدا بەرەوپێش دەبردرێت و كاریگەری گەورەی لەسەر ناوچەكەش دەبێت، بەڵام قەیس خـ.ـەزعەلی و هاوشێوەكانی هیچ داهاتوویەكی ڕوونیان نییە، گرووپە لەیاسادەرچووەكان سەرئەنجام دەبێت كۆتاییان بێت، چونكە مەترسین بۆسەر بەرژەوەندی وڵات بە گشتی.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە؛ قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی و هاوفیكرەكانی، خاوەن عەقڵیەتێكی شۆڤێنیستە و ناتوانن كورد وەك نەتەوەیەك قەبووڵ بكەن، ئەو گرووپانە دەیانەوێت كەشی سیاسیی عێراق ئارام نەبێت، بۆ ئەوەی كاری قاچاغچێتی و خراپەكاری بكەن بۆ بەهێزكردنی پێگەی خۆیان، ئەو گرووپانەی قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی و هاوشێوەكانی، سەرئەنجام دەبێت دادگایی بكرێن، بەهۆی ئەوەی هەرچی كارێكی نابەجێ و نایاسایی هەیە دەیكەن، بەڵام بۆ شاردنەوەی كارە خراپەكانیان پەنا بۆ دژایەتیكردنی كوردستان دەبەن، بۆ ئەوەی خۆیان لای شۆڤێنیستەكانی تری عێراق خۆشەویست بكەن.
خەڵكی خاوەن ویژدانی عەرەب و عێراقییەكان دەزانن عێراق بەهۆی قـ.ـەیس خەزعەلی و هاوشێوەكانی دووچاری هەڕەشە و نائارامی بووەتەوە و بەدڵنیاییەوە ڕۆژێك عێراقییەكان و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو گرووپانە دەوەستێنن و دەیاندەنە دادگە و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەكەن.

ئاماژەی بەوەش کردووە؛ پێش هەرێمی كوردستان، دەبێت عێراقییەكان ئەو ڕاستییە بزانن قەیس خەزعەلییەكان گەورەترین هەڕەشەن بۆسەر عێراق و هۆكاری سەرەكین كە ئەو وڵاتە پێشنەكەوێت و هەر ڕۆژەی بەجۆرێك گرفیتی بۆ دروست ببێت، چونكە ئەو گرووپانە لەیاسادەرچون و نایانەوێت عێراق سەقامگیر ببێت، ئەوانە دەیانەوێت ئارامی هەرێمی كوردستانیش تێك بدەن بۆ ئەوەی جێگەی خۆیان باشتر لە عێراق قایم بكەن بۆ خراپەكاری و تاڵانچێتی و قاچاغچیەتی.

نووسیویەتی؛ قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی و هاوفیكرەكانی دەبێت ئەو ڕاستییە بزانن كوردستان بە هەڕەشە و هەڵوێستی دوژمنكارانە و مووچەبڕین و برسیكردنی خەڵكی كوردستان لاواز نابێت، كورد خاوەن دۆزێكی ڕەوایە و بەهیچ جۆرە كەسێك و دژایەتیكردنی، ئەو دۆزە ڕەوایەی كورد كۆتایی نایەت، بگرە هەتا دژایەتیمان بكرێت، كورد و پارتی، بەهێزتر دەبن بۆ بەرگریكردن لە خاك و نیشتمان، هزری شۆڤینی قەومی یان تایەفی و ئایینی بێت، كۆتاییەكەی هەر شكست و دۆڕانە، چونكە ئیرادەی گەلی كوردستان لە پیلانی قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی و هاوشێوەكانی بەهێزترە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button