پرۆژەی ڕووناکی گەیشتە زیاتر لە ملیۆنێک هاووڵاتی

پرۆژەی ڕووناکی بڵاوی کردووەتەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان درێژە بە هەوڵەکانی دەدات بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە ڕێگەی پڕۆژەی ڕووناکییەوە، وەزارەتی کارەبا، کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ کۆمەڵێک ناوچەی جیاوازی سەنتەری هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک دابین دەکات، بەشێوەیەک لەم هەنگاوەدا ژمارەی هاووڵاتیانی سوودمەند لە کارەبای 24 کاتژمێری پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زیاتر لە ملیۆنێک هاوبەش.
پرۆژەی ڕووناکی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، پرۆژەی گەیاندنی کارەبای 24 کاتژمێری بەو ناوچانەی کوردستان دوای ئەوە دێت، لە چەند مانگی ڕابردوو کۆمەڵێک ناوچەی دیکەی هەولێر،سلێمانی و دهۆک سوومەندبوون لە پڕۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکرابوو.
ئاشکراشی کردووە، پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و تا ئێستا لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و نزیکەی 1300 مۆلیدەی تایبەت وەستێنراون کە یەکسانە بە 225 هەزار ئۆتۆمبێل لەڕووی دەردانی گازی ژەهراوییەوە، هاوکات تاوەکو ئێستا نزیکەی 60 هەزار شوێنی بازرگانی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە.
لەبارەی فراوانبوونی پرۆژەی ڕووناکی، لە ڕاگەیەنداوەکەدا هاتووە، پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراونبوون و تاوەکو کۆتایی ساڵی 2025 سەنتەری هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە کارەبای 24 کاتژمێریان پێدەگات و ناوچەکانی دیکە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 دەبنە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
بۆ دەستکەوتنی زانیاری زیاتریش لەبارەی پرۆژەکە، هاوڵاتییان دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری خزمەتگوزاری پڕۆژەی ڕووناکی بکەن لەڕێگای ژمارە 1992 لەکاتی هەبوونی هەر پرسیارێک، ئاشکراشی کردووە، سەنتەرەکە لەکاتژمێر 9ی بەیانی تاوەکو 9ی شەو بەردەستە.