شۆفێرێکی بێ مۆڵەت لە سلێمانی کارەسات دەنێتەوە

شۆفێرێکی بێ مۆڵەت لە سلێمانی کارەسات دەنێتەوە
شوفێرێکی بێ مۆڵەت بەهۆی تیژرۆییەوە لەسەر شەقامی سالم خۆی بە دوو ئۆتۆمبێل و بارهەڵگرێکدا دەکێشێت.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26ی ئایاری 2025، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر شەقامی سالم نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، شۆفێرێکی بێ مۆڵەت کە ئۆتۆمبێلی جۆری سەنی لێخوڕیوە بەهۆی تیژرۆییەوە و لەدەستدانی کۆنترۆڵ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.
بەرێوبەرایەتی هاوتوچۆی سلێمانی دەڵێت، شوفێرەکە دوای لەدەستدانی کۆنترۆڵ خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئاوتلاندەردا، پاشان بەربەستی جیاکەرەوەی شەقامەکەی شکاندووە و پەڕیوەتەوە بۆ شەقامی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ڕۆگ و کیای بارهەڵگر.
بەرێوبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە داوە، لەم رووداوەدا بریندار هەیە، بەڵام بەهۆیەوە هیچکەس گیانی لەدەست نەداوە.
بەرێوبەرایەتی هاوتچۆی سلێمانی دەڵێت، ڕووداوەکە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆ هێڵکاری بۆ کراوەو ئاراستەی نزیکترین بنکەی پۆلیسی شوێنی ڕووداوەکە کراوە.