چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی بازمیدیا تێپەڕدەبێت

چوار ساڵ بەسەر دامەزراندنی بازمیدیا تێپەڕدەبێت
چوار ساڵ لەمەبەر لە ڕێککەوتی 9ـی5 ساڵی 2021 بازمیدیا دەستی بە پەخشی خۆی کرد ، بازمیدیا لەماوەیەکی زۆر کەم توانی بینەرانی کوردستان بەخۆی ئاشنا بکات ، لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان مایکی باز بووە سەکۆی گەیاندنی دەنگی خەڵک ، بازمیدیا پیشەییانە خزمەتێکی بێشوماری بە کاروپڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد،بە هەزاران ڕاپۆرت و بەڵگەیی ڤیدیۆیی پڕۆژە وکارەکانی ئاشنایی کوردستان و عێراق کرد ، لە یادکردنەوە سەرجەم بۆنە نەتەوەییەکان و داستانەکان ڕووماڵی فراوانی هەبووە، بۆ پێشمەرگە و کەس و کاری شەهیدان هەمیشە لە خزمەتکردن دابووە ، لە ڕاستکردنەوەی ڕیڕەوی مێژوو و ئاشناکردنی دەیان ڕووداوی مێژووی و خستنەڕووی کتێبی مێژوویی بە بینەران ڕۆلێکی جیاواز و نەکراوی هەبووە لەرێی بەرنامەی تایبەتەوە، سەکۆیەکیش بووە بۆ گەیاندنی پڕۆژەوکار و دەنگی هەموو فیگەرە دیارەکانی کوردستان.
بازمیدیا لە وڵامدانەوەی چەواشەکاری و پوچەلکردنەوەی لوغمە سیاسییەکانی دژی کورد و کوردستان پشکی شێری هەبووە،بەبێ وەستان سەرپەرشتیار و کارمەندانی وەک یەک تیم شەونخونییان کردووە بۆ پاراستنی کوردستان لە هەر دەنگۆ و چەواشەکاری و هەوڵی تێکدانی ئارامی هەرێم ، بازمیدیا لە ئێستادا وەرزی ملیۆنی دەستپێکردووە مانگانە زیاتر لە 25ملیۆن بینەری لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکانی فەیسبووک بە هەردوو پەیجی باز و بازپلەس ، تیک تۆک ، ئینستاگرام ، تلیگرام و سناپچات هەیە ، لە داهاتوویەکی نزیکدا کاری تایبەتتر و جیاوازتر پێشکێشی هاوڵاتییانی ئازیز دەکات ، ئەم ڕۆژە لە بینەرانی بازمیدیا پیرۆزبێت…