ئەنجومەنی وەزیران پرسی مووچەی مانگی چوار و کەمکردنەوەی تێچووی بەکارهێنانی کارەبا تاوتوێ دەکات

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە و لەیەکێک لە تەوەرەکان بەدواداچوون بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی تێچــووی بەکارهێنــانی کارەبای پرۆژەی ڕووناکی دەکرێت .

بە گوێرەی ئەو کارنامەی کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10:00ـی بەیانی دەست پێ دەکات و تاوەکوو کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئایاری 2025، بەردەوام دەبێت.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا، گفتوگۆ لەسەر ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە پـڕۆژەی ڕوونـاکی و دەستەبەرکردنی  کارەبای24 کاتژمێری و کەمکردنەوەی تێچــووی بەکارهێنــانی دەکرێت.

هەروەها گفتوگۆ لەسەر بەدواداچوونی خەرجكردنی مووچەی مانگی نیسانی 2025ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو شاندی دارایی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گەڕانەوە هەولێر.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکان و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەتەکان، بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی دەستەی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیـوانی چـاودێری دارایـی فیـدراڵ و هەرێمـی کوردسـتان ڕادەستپێردرێن

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button