کۆمیسیۆن کارەکانی تەواو کردوون

وته‌بێژی كۆمیسیۆن: ئێستا له‌ قۆناغی دانانی ژماره‌ین بۆ پارت و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ سیاسییه‌كان

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17ی نیسانی 2025 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ژمارەی ئەو پارت و هاوپەیمانییە سیاسییانەی لەگەڵیدا تۆماركراون هەژماركرد، داواشی لەو حزب و هاوپەیمانیانە كرد ڕاپۆرتێك بدەنە بەشی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكان له‌ كۆمیسیۆن.

جومانە غەلای گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند: لە ئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی دیراسەكردنی مەرجەكانه‌ بۆ تۆماركردنی پارت و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كان، وەك ئامادەكارییەك بۆ ڕەزامەندییان لەلایەن دەستەی كۆمسیارانەوە، هەروەها بۆ تەواوكردنی سەرجەم قۆناغەكانی مانەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌گرێته‌به‌ر.

جومانه‌ غه‌لای ڕوونیشی كردەوە: كۆمسیۆن قۆناغی تۆماركردنی خواستی هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەكانی بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە ڕێگەی بەشی كاروباری حزب و ڕێكخراوە سیاسییەكانەوە دەستی پێ كردووە.

گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد: ژمارەی لایەنە سیاسییە تۆماركراوەكان لە 320 پارت تێدەپەڕێت كە سەرجەمیان بانگهێشت دەكرێن بۆ ئەوەی ڕاپۆرت بدەنە بەشی پەیوەندیدار بۆ تۆماركردنی خواستی بەشداریكردنیان. هەروەها ژمارەی هاوپەیمانییە سیاسییە تۆماركراوەكانیش لە 60 كەس تێدەپەڕێت.

ڕوونیشی كردەوە: ئەو هاوپەیمانییانەی پێشتر تۆماركراون و هیچ گۆڕانكارییەكیان بەسەردا نەهاتووە دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بكەن بۆ تۆماركردنی ئارەزووی بەشداریكردنیان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button