دۆستە نزیکەکەی ترەمپ؛عێراق ئازاد دەکەیـن

کۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکان و کەسایەتییەکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند: خۆشحاڵم پرۆژەیاسای ئازادکردنی عێراق لەدەست ئێران لە کۆنگرێس پێشکەش بکەم.
جۆی وێلسن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان و کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، لەمبارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: “خۆشحاڵم پرۆژەیاسای ئازادکردنی عێراق لەدەست ئێران لە کۆنگرێس پێشکەش بکەم.”
دەشڵێت: “ئەم پڕۆژەیاساییە ھەردوو پارتەکە پشتگیریی دەکەن پاڵپشتییە بۆ ھەوڵەکانی خەڵکی عێراق بۆ ئازادکردنی وڵاتەکەیان لە ئێران، سوپاسگوزاری کۆنگرێسمان جیمی پانێتا دەکەم کە لەگەڵمدا سەرپەرشتی ئەو پرۆژەیاساییە دەکات.”
ئەوەشی خستووەتە روو: “بريكارەکانی ئێران لە عێراق، بترسن، چونکە ئەم پرۆژە یاساییە پەسەند دەکرێت.”