یەکێتی خەریکی لەناوبردنی عەتا سەراوییەو بڕیار وایە پێش کوش*تنی کەسوکاری عەتا سەراوی ئاگاداربکرێنەوە

یەکێتی خەریکی لەناوبردنی عەتا سەراوییەو بڕیار وایە پێش کوش*تنی کەسوکاری عەتا سەراوی ئاگاداربکرێنەوە

سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، ڕایگەیاند دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچوونی دۆخی عەتا سەراوی لە زیندان ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی و پێشمەرگەی کۆنی ئەو حزبە، کەسوکاری عەتا سەراوی پەیوەندیان بە هێزە ئەمنیەکانی یەکێتی کردووە و لە تەندروستی عەتا سەراویان پرسیووە بەڵام ئاسایشی یەکێتی دڵنیایی پێداون. سەرچاوەکە دەشلێ تەواوی دڵنەواییەکانی لایەنە ئەمنیەکانی یەکێتی بۆ کەسوکارەکەی دوورن لە ڕاستییەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکرد کە بڕیار وایە لە ماوەیەکی نزیکدا پەیوەندی بە کەسوکاری عەتا سەراوی بکرێت لەسەر تێکچوونی دۆخی تەندروستی و کەسوکاری عەتا سەراوی ئاگاداربکرێنەوە کە عەتا سەراوی دۆخی تەندروستی زۆر خراپە لە زیندان، لە هەمان کاتدا بە کەسوکاری عەتا دەڵێن ئێمە بەرپرسیارنین ئەگەر هەرشتێک لەباری تەندروستییەکەی ڕووبدات و بەرەو خراپتر بچێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی گوت، پێدەچێت ئەو ئاگاداریەی ئاسایشی یەکێتی بۆ کەسوکاری عەتا سەراوی بەمەبەستی ئەوەبێت پیلانێکی پێشوەختە دانرابێت بۆ ئەوەی هاوشێوەی فەرماندەکانی پێشووی یەکێتی لەناو ببرێت و لە زیندان بکوژرێت ، هەروەها سەرچاوەکە دەشلێت ئاسایشی یەکێتی بە نیازی پیلانێکە هەرچەند دڵنەواییان بە کەسوکاری عەتا سەراوی داوە لەسەر دۆخی ل تەندروستی و زیندانیکردنی، بەڵام پێدەچیت عەتا سەراوی لەم چەند ڕۆژە تەسفیە بکرێت و هاوشێوەی فەرماندەکانی پێشووی یەکێتی کە لەلایەن خودی یەکێتییەوە تیرۆرکران عەتا سەراویش چارەنوسی هەمان چارەنوس دەبێت.

ئەوەی ئێستا هەیە ئایا ئاسایشی یەکێتی پەیوەندی بە کەسوکاریانەوە دەکات یاخود لەبەر پەردەپۆشکردنی کوشتنەکەی پاشگەزدەبنەوە و راستەوخۆ هەواڵی مردن دەدرێت بە کەسوکارەکەی.

عەتا سەراوی ماوەیەکە لە زیندانی یەکێتیی دەستگیرکراوە، ناوبراو ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی و پێشمەرگەی شاخ و شاری ئەو حزبە بووە.