سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کۆمەڵەی چاندی کوردی کرد

سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کۆمەڵەی چاندی کوردی کرد

ڕێکەوتی ٢٧ی ٤ لە ولایەتی نیدرزاکسنی ئەلمانی لە شاری وۆلفسبۆرگی وڵاتی ئەلمانیا بەڕێز کاک شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی کۆمەڵەی چاندی کوردی کرد.
کاتژمێر ١٢:٠٠ لە بارەگای کۆمەڵە بەڕێزیان لەگەڵ هەندێ نوخبە و کەسایەتی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا لەبارەی کۆنفدراسیۆن و ئامانج و کارەکانی کۆنفدراسیۆن گفتوگۆ کرا.
بڕیاردرا کۆبوونەوەکە بەرفراوان بکرێت و لە ئایندەدا نوخبە و کەسایەتی پارچەکانی تری کوردستانیش تێیدا بەشداربن.

دواتر بەڕێزیان لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی وۆلفسبۆرگ کۆبوونەوە و پۆشاکێکی کوردی پێشکەش بە ناوبراو کرد و داوای لێکرد کار بکەن بۆ ئەوەی شارەکەی و دهۆک ببنە دەستە خوشک، ناوبراو رەزامەندی خۆی نیشاندا و گوتی: ئامادەم بۆ ئەم مەبەستە سەردانی دهۆک بکەم.

پاشان لە بارەگای کۆمەڵە کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان بۆ بەڕێزیان لەگەڵ ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە کوردییەکە ئەنجامدرا.
کوردانی ڕۆژئاوا بە گرنگی و بایەخەوە لە پڕۆژەی جەنابی سەرۆک بارزانی دەڕوانن و بەڵێنیاندا ئەوەی لە توانایاندا بێت بۆ سەرخستنی پڕۆژەکە دەرێغی نەکەن و ئەنجامی بدەن.