عەزیز ئەحمەد:
بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فێدڕاڵی لەسەر شێوازی بەبانکیکردنی مووچە هەڵەبوو، لەگەڵ بەغدا ڕێکەوتین لە چەند ڕۆژی داهاتوو چارەسەر دەکرێت.
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی هەرێم، لەبارەی پرسی تەوتینکردنی مووچە و بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بەو پرسە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە،
خۆزگە ڕاگەیاندنی کوردی وەک پێویست لێکۆڵینەوەی لەم بابەتە بکردایە.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم دوو فاکتەری گرنگ باس دەکات کە نابێت جیاوازی هەبێت لەنێوان مووچەخۆران و دەبێت هەموو مافیان وەک یەک هەبێت لە سەرانسەری عێراقدا،و دەڵێت “، مووچەی ئەم ئەندام پەرلەمانانە و تەنانەت دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی لە چەند بانکێکی تایبەت لە شاری بەغدا تەوتین کراون. بۆچی؟ “
ئەو بەرپرسە ئەوەش ئاشکرا دەکات لە سەرانسەری عێراق مووچەخۆران ئازادن چ بانکێک دەست نیشان دەکەن و ڕایدەگەیەنێت”، بۆچی ئەم شێوازە تەنها بۆ هەرێم پێشنیار کراوە؟ لەکاتێکدا کە لە سەرانسەری عێراق هاوڵاتی و مووچەخۆر ئازادن لە دەستنیشانکردنی بانک. پێویستە هاوڵاتی هەرێمیش هەمان مافیان هەبێت لە دەستنیشانکردنی یەکێک لە بانکە پەسەندکراوەکانی بانکی ناوەندی عێراق. ئەگەرنا، ئەمە لایەنگری یەک کۆمپانیا نییە؟
نایشارێتەوە “کە حکومەتی هەرێم پابەندی ڕێنمایی و مەرجەکانی بانکی ناوەندی عێراقین و بەردەوام لەگەڵیان لەسەر هێڵین. دەشلێ ئەمە بنەمای بەرنامەکەمانە کە کارکردنە لە ڕێگای بانکی ناوەندی عێراق.
سەبارەت بەو دوا بڕیاری دادگا لە بارەی ئەو بابەتەوە دەڵێت”بڕیاری ئەم دواییەی دادگای فیدڕالی لەسەر ئەم بابەتە هەڵە بوو و لەگەڵ بەغدا ڕێکەوتین لە چەند ڕۆژی داهاتوو چارەسەر دەکرێت.”