قوباد تاڵەبانی و حزبەکەی بەسەر خەڵکی کوردستانەوە بوون بە مەینەت و بەڵا

ئیدریس ئیسماعیل بۆ بازمیدیا:قوباد تاڵەبانی و حزبەکەی بەسەر خەڵکی کوردستانەوە بوون بە مەینەت و بەڵا
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان بۆ بازمیدیا رایگەیاند: “قوباد تاڵەبانی و حزبەکەی بەسەر خەڵکی کوردستانەوە بوون بە مەینەت و بەڵا، نەوت نەبووە بە بەڵا، چونکە سامانێکی نیشتمانییە و دەبێت سوپاسی خوا بکەین کە سەروەت و سامانی سەر زەوی و ژێر زەوی پێ بەخشیوین، دەبێت بە دروستی بەکاری بهێنین، بەڵام قوباد تاڵەبانی و حزبەکەی درێخیان نەکردووە و لە دزین و تاڵانکردن، بۆیە بەڵای سەری ئەوانە و رۆژانە لە بانکی وڵاتانی عەرەبی پارە دزراوەکانی نەوت دەردەکەوێت، بۆیە قوباد راست دەکات بۆ ئەوان نەوت بەڵایە”.
ئاماژەی بەوە کرد، یەکێتی کاتێک نەوتیش نەبووە هەر لەسەر دزین و تاڵانکاری بەردەوام بوون، لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە لە ١٩٨٨ بانکی هەڵەبجەیان تاڵان کرد، لە خەمی خەڵکدا نەبوون کە کیمیاباران کرابوون، خۆ ئەو کاتە سەروەت و سامان بەدەستی کورد نەبوو، کورد شەڕی پارتیزانی لەگەڵ حکومەتی عێراق دەکرد، ئەوەیە دەردەسەری بۆ ئەوان دروست دەکات.
ئیدریس ئیسماعیل دەڵێت: “یەکێتی خۆیان دەڵێن نەیانتوانیوە سەرەڕای هەر شتێک پارێزگارێک بۆ کەرکووک دیاری بکەن، لە کاتێکدا هەموو شتێکیان رادەستی حەشد و ئێران کرد، ئێستاش ئامادەن کوردێکی نیشتمانپەروەر نەبێت بە پارێزگار، تا نەبێت بە بەڵا بەسەریانەوە، ئامادەن هەموو دەنگەکان بخەنە خزمەتی شۆڤێنییەکان”.